پرۆفایلگەلەریهەواڵ

هامەر، بە بزوێنەری كارەبایی دەگەڕێتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، بڕیارە كۆمپانیای جێنراڵ مۆتۆرز، هێڵێكی بەرهەمهێنان بۆ ئۆتۆمبێلی كارەبایی زیاد بكات و لە ژێر ناوی پرۆژەی ” BT1 electric truck/SUV”، پرۆژەیەكی وەبەرهێنان بە بەهای 3 ملیار دۆلار ڕابگەیەنێت بۆ دروستكردنی بارهەڵگری گەورە و بچووك.

بە پێی ئەو زایاریانەی رۆیتەرز دەستی كەوتوون، یەكەم كاری ئەو پرۆژەیە، بەرهەمهێنانی پیكاب هامەری كارەبایی دەبێت بە ناوی BT1 بۆ ساڵی 2021.

هاوكات جێنراڵ مۆتۆرز دەیەوێت بۆ ساڵی 2023 هەمەری SUV كارەبایی بەرهەمبهێنێت و بە نوێترین تەكنەلۆجیاو داهێنان بیخاتەوە بەردەست هەوادارانی.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن