پرۆفایلڤیدیۆگەلەریهەواڵ

میتسیۆبیشی، هەمووانی تووشی شۆك كرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لە میانی نمایشەكانی تۆكیۆ، بۆ ئۆتۆمبێل، كۆمپانیای میتسیۆبیشی ژاپۆنی، یەكێك لە ناوازەترین بەرهەمەكانی نمایشكرد.

 

بەرهەمە ناوازەكەی میتسیۆبیشی، ناوی MI-TECHە، كە هەیكەلێكی گەروە و سەرنجڕاكێشی هەیە و یەكێك لە ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەكسلە بێوێنەكانی كۆمپانیا ژاپۆنییەكەیە.

 

ڕووكاری ئۆتۆمبێلەكە ڕیشاڵی كاربۆن و كرۆمی ڕەونەقدارە و بێ سەقف و بێ دەرگا دیزاینكراوە، هاوكات تایەی گەورە و شێوازی لایتینی كارپێكەر بە سیستمی LED، سەرنج ڕاكێشی بە ئۆتۆمبێلەكە داوە.

ئەم بەرهەمە دەرخەری خۆگونجاندن لە گەڵ پێشكەوتنەكانی سەردەم نیشان دەدات لە لایەن كۆمپانیا ژاپۆنییەكە بەوەی تا دێت لەگەڵ گۆڕانكارییەكان ئەمیش داهێنانەكانی سەرنج ڕاكێشتر دەبێ لە ڕووی تەكنیك و دیزاینەوە.

وێڕای بوونی شاشە بۆ پێدانی زانیاری و كات بەسەر بردن، لەم بەرهەمەی میتسیۆبیشیدا، دەتوانرێت سوود لە جامی پێشەوە بەتایبەت ڕووكاری شۆفێر وەربگیرێت بۆ نمایشی زانیارییەكانی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەكە.

سیستمێكی تایبەت لەم بەرهەمەدا ئەوەیە كە بە پاڵنەری هەوا ئۆتۆمبێلەكە دەتوانێت لە جێی خۆیدا بە هرە لایەكدا چۆفێر بیەوێت پێچ بكاتەوە و تەنانەت دەتوانێت سوڕانەوەی بازنەیش ئەنجام بدات.

بزوێنەری MI- TECH كارەبایی و ئاساییە، كە سوتێنەری بەنزین و سیرۆتین و كحولە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن