ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

ئۆتۆمبێلە نوێكەی نیسان، وەڵامی پرسیارەكانی شۆفێر دەداتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی، لە میانی پێشانگەی تایبەت بە نمایشی ئۆتۆمبێل لە تۆكیۆ، نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی بۆ داهاتوو نمایشكرد، كە بەرهەمێكی كارەباییە و چاودێرانی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل بە بنەمای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەكانی داهاتووی دیاری دەكەن.

ئۆتۆمبێلەكەی نیسان، لە جۆی EVPیە، كروس ئۆڤەرێكە كە ڕووكارێكی قەبەو فراوانی هەیە، بە جۆرێك درێژییەكەی 6 مەتر و 60 سانتیمە و پانی 190 سانتیمەتر و بەرزییەكەشی 163 سانتیمە.

تایەی تایبەتمەند بە ئۆتۆمبێلە وەرزشییەكان بە ئەندازەی 21 ئینج ، لایتنی كارپێكەر بە سیستمی LED، هەیكەلی ئۆتۆمبێلەكەی نەخشاندووە.

لەم بەرهەمەی نیساندا، سیستمی PRO PILOT2.0 بوونی هەیە كە لێخوڕی خودكارە و تەنانەت لە رێكردنی خێرایی بەرزیشدا ئەم سیستمە هەموو توانایەكی بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا هەیە.

هەروەها سیستمی بەرگرتن لە پێكدادانی تێدایە كە تایبەت بۆ بەرگرتن لە پێكدادان لەگەڵ بارهەڵگردەكان لەكاتی بەكارهێنانی سیستمی PRO PILOT دانراوە، ئەم سیستمە بەهۆی هەستەوەری تایبەتەوە بناغەیەكی ناوازەی لە دیاریكردنی خێرایی و كۆنترۆڵكردنی خێرایی بۆ دانراوە.

نیسانی داهاتوو، توانای كارپێكردنی هەیە لە دوورەوە، لە ڕێی تەلەفۆنی زیرەكەوە دەتوانرێت بهێنرێتە شوێنی مەبەست، هاوكات توانای پارك كردنی خۆكاریشی هەیە.

گرنگتر لەم بەرهەمەدا، ئەوەیە ئۆتۆمبێلەكە توانای ئاخاوتنی لەگەڵ شۆفێر هەیە و پرسیاو وەڵامی تایبەت بە زانیارییەكان لە ڕێی فرمانی دەنگەوە جێ‌ بەجێ‌ دەكات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن