گەلەریهەواڵ

ئۆتۆمبێلی بەشێك لە سەرۆك و پادشاكانی جیهان


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

سەرۆك و پادشاكانی وڵاتان، هەریەكە خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خۆیانن كە هیچ كەسی تر ڕەنگە نەتوانێت هاوشێوەی ئۆتۆمبێلەكانی ئەوانی پێ‌ بێت، بە هۆی تایبەتمەندی بەرز و گرانی نرخەكەی.

ئەمانە چەند ئۆتۆمبێلێكی دیاری پادشا و سەرۆكەكانن

ئۆتۆمبێلی سەرۆكی ئەمریكا


دۆناڵد ترەمپ، ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی گولە نەبڕ و بەرگەگری تەقینەوە گەورەكان بەكار دەهێنێت، كە ئۆتۆمبێلێكی لیمۆزینە و ناوی “باشتیرین دیوەزمە”ی لێنراوە.
ئەم ئۆتۆمبێلە هاوشێوەی كادیلاك DTSە، بەڵام بە گۆڕانكاری و دەستكاریكردنێكی سەرنج ڕاكێشەوە، بەجۆرێك دروستكراوە كە بەرگەی پەلامارە سەربازیی و كیمیاییەكان بگرێت و سەرنشینانی ناوی سەلامەت بن.

بەریتانیا


شاژنی بەریتانیا، خانم ئیلیزا بێس، بەكارهێنەری ئۆتۆمبێلێكی تایبەتە لە جۆری “بنتلی موڵسان” كە یەكێك لە باوەڕپێكراوترین ئۆتۆمبێلەكانی كۆشكی “باكنگهام”ە لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا و چەندین مۆدێلی ناوازە لەم جۆرە لە كۆشكەكەی شاژندا بوونی هەیە.

فەرەنسا


سەرۆكە گەنجەكەی فەرەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن، مەرجی ئەوەبوو كە ئەو ئۆتۆمبێلەی بەكاری دەهێنێت دەبێت لە دروستكراوی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی وڵاتەكەی خۆی بێت.
ماكرۆن بەكارهێنەری ئۆتۆمبێلی ستیرۆن DS 7 و ئۆتۆمبێلی ڕەسمی كۆشكی ئیلیزێیە لە ئێستادا.

ئەڵمانیا


مێرسیدس بێنز، بە درێژایی سەدەی بیست بەكاربەر و گوازەرەوەی سەرۆكەكانی ئەڵمانیا بووە، لە ئێستادا سەرۆكی ئەڵمانیا، مێرسیدس S 600 بۆ گەشت و سەردانە فەڕمییەكانی بەكار دەهێنێت، هاوشان لەگەڵ مێرسیدس ئاودیش ئێستا لەپەنای ئەم ئۆتۆمبێلە نایابەدا خزمەت دەكات.
هاوكات زۆربەی سیاسی و سەركردەكانی ئەڵمان بەكاربەری بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەكەی خۆیانن و تەنانەت گەورە ڕاوێژكاری ئەڵمانی ئەنجێلا مێركڵ مۆدێلەكانی مێرسیدس و بی ئێم دەبلیو و فۆڵكسواگن بە كار دەهێنێت لە سەردان و كارە فەرمییەكانیدا.

ڕووسیا


سەرۆكی ڕووسیا “ڤلادمێر پوتین” لەم ساڵانەی دوایدا، داوای لە كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلی وڵاتەكەی كرد، كە دەستبەرداری هەوڵی لاسایی كردنەوەی بەرهەمە ئەوروپییەكان بن و ببنە خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەت كە مۆركی ڕووسیی پێوە بێت و بۆ ئەو مەبەستەش داوای كرد، كە بە تێكڕای كۆمپانیا ڕووسییەكان هەوڵ بدەن ئۆتۆمبێلێك بۆ ڕایكردنی كارەكانی سەرۆكایەتی ڕووسیا بەرهەمبهێنن، كە ببێتە هۆی ئەوەی بەرهەمە دیارەكانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا تێپەڕێنێت، ئێستا “پوتین” بەكار بەری ئۆریۆس سینات S600یە، هەموو تایبەتمەندییەكی پاراستنی تێدایە و بە قەبارەیەكی گەورە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلەكانی لیمۆزین و كرایسلەرە كە سەرنشینەكانی تیایدا هەست بە ئارامی و جێگیرییان دەكەن.

كۆریای باشوور


هەردوو كۆمپانیای كیا و هیوندای، بە بەرهەمهێنانی “هویندای VL500، توانیان یەكێك لە دیارترین و نایابترین ئۆتۆمبێلەكان بۆ كۆشكی سەرۆكایەتی وڵاتەكەیان بەرهەم بهێنن و نمونەیەكی جیاوازی داهێنانەكانیان پێشەكەشی سەرۆكی وڵاتەكەیان بكەن.

ژاپۆن


ئیمپراتۆری ژاپۆنی و هاوسەرەكەی، جۆرێكی دەگمەن و تایبەت لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای تۆیۆتا بەكار دەهێنن بە ناوی ” سێنچری رۆیال”.
ئەم ئۆتۆمبێلە تۆیۆتا، تایبەتمەند بۆ خانەوادەی ئیمپراتۆری دروستكردووە و تەنها یەك دانە لە جیهاندا هەیە و نرخەكەشی نزیكەی نیو ملیۆن دۆلارە.

چین


سەرۆكی چین، بەكاربەری بەرهەمێكی ناوخۆیی كۆمپانیاكانی وڵاتەكەیەتی بە ناوی ” hongqi” .
ئەم ئۆتۆمبێلە لە ساڵی 2009 وە بەفەڕمی بووەتە ئۆتۆمبێلی كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری چین.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن