ڤیدیۆهەواڵ

چینییەكان، هاڤاڵ، بە ڕكابەری BMW – X6دادەنێن


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای هاڤاڵی چینی، لە ڕاگەیەنراوێكیاندا، ئاماژە بە سەركەوتنی هەوڵێكی گەورەیان دەدەن لە بەرهەمهێنانی ” HAVAL F7X”، بەجۆرێك پەسنی ئەم بەرهەمەیان دەدەن كە ڕكابەری بەناوبانگترین ئۆتۆمبێلی ئەڵمانییەكان دەكات ئەویش BMW – X6 ە.

ئەم بەرهەمەی چین، لە ڕووكاردا دەچێتەوە سەر هەمان دیزاینی BMW – X6كە بلاجكتۆر و لایتینی ناوازە و دەبڵ شەبەكە، لەگەڵ تایەی گەورە و ویلی كرۆم جوانییەكی سەرنج ڕاكێشی داوەتێ‌.

لە ناوەوەیدا، دەستكاری چین بۆ نەخشاندن و جێگیر كردنی سیتمی جۆراوجۆری تەكنەلۆجی هەستی پێدەكرێت، بەجۆرێك شاشەی گەورەی هەستەوەر بۆ كات بەسەر بردن و شاشەی تایبەت بە زانیاریەكانی ئۆتۆمبێلەكە و كوشنی تایبەت و دروستكراو لە چەرم كە كارەبایین و لە خۆگری هەردوو سیستمی ساردی و گەرمییە بوونی هەیە.

هەستەوەری تایبەت بە بەرپەرچدانەوەی ڕووناكی ئۆتۆمبێلی بەرامبەری بۆ كراوەتە سیستم و ناهێڵێت ڕووناكی لایتی بەرامبەر كار لە سەر شۆفێر بكات.

هاوكات، سیستمی دیاریكردنی نێوان ئۆتۆمبێلێك بۆ ئۆتۆمبێلێكی دیكەی تێدایە بۆ كاتی پارككردن ئاماژە دەدات بە شۆفێر ئاخۆ ئۆتۆمبێلەكە جێی دەبێـەوە یان نا.

هاڤاڵی نوێ‌، تەگەرەكانی بە سیستمی پاڵنەری چواری هەڵدەسوڕێن و ئۆتۆمبێلەكە بە جۆرێكە كە بەرگەگر و پتەوە بۆ ڕێگە سەخت و دژوارەكان.

هاڤاڵF7X ، بە سێ‌ جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت، لەوانە بزوێنەر بە قەبارەی 1.5 لیتر بە توانای 170 ئەسپ، بزوێنەر بە قەبارەی 2.0 لیتر بە توانای 224 ئەسپ و بزوێنەری تۆربینی بە توانای 190 ئەسپ.

سەرجەمی بزوێنەرە جیاوازەكانی ئەم بەرهەمەی چین، بە گێڕبۆكسێكی 7 نمرەیی پەیوەستن و هەردوو شێوەی پاڵنەری چواری و دوانیان تیا بەرجەستەیە بۆ هەڵسوڕاندنی تەگەرەكان.

نرخی هاڤاڵF7X ، لە بازاڕەكانی جیهاندا لە نێوان 18 – 20 هەزار دۆلاردایە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن