ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

هیوندای بارهەڵگرێكی كارپێكەر بە هایدرۆجینی خستەڕوو


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای هیوندای كۆریای باشوور، دەیەوێت لە بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر جێدەستی خۆی بە دیار بخات و ماوەیەكە سەرقاڵی كاركردنە لە بەرهەمهێنانی نایابترین جۆری بارهەڵگر كە لە داهاتوودا دەبێتە یەكێك لە بەرهەمەكانی ئەو كۆمپانیایە.

بار هەڵگرەكەی هیوندای دۆستی ژینگە دەبێت و دەبێتە شۆرشێك لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا كە كارپێكەری ئەم بارهەڵگرە هایدرۆجینە.

بارهەڵگرەكەی هیوندای ناوی (HDC-6 Neptune)ە، بزوێنەرەكەی بە هایدرۆجین كار دەكات و هیچ دەرداوێكی زیانبەخش ناكاتە بەرگە هەوا.

هیوندای تەنیا نمایشی ئەم بەرهەمەی داهاتووی كردووە و زانیاری زیاتری دەربارەی تەواوی پێكهێنەرەكانی و ئەو سیستمانەی لەم بارهەڵگرەدا بەگەڕیان دەخات باس نەكردووە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن