گەلەریهەواڵ

لێكزس: ئەوەی بچوك بوو هەرزان نییە!


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای لێكزسی ژاپۆنی، كە یەكێك لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی گرانبەهایە، پاش بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلێكی قەبارە بچووك، ڕایگەیاندووە” ئەوەی بچووك بوو هەرزان نییە”.

لە میانی نمایشەكانی مانگی ڕابردووی تۆكیۆ لە ژاپۆن، لێكزس نمونەی بەرهەمێكی خۆی ئاشكرا كرد، كە ئۆتۆمبێلێكی قەبارە بچووكە و جیاوازە لە بەرهەمەكانی دیكەی.

كوجی ساتۆ، جێگری بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای لێكزس، ئاشكرایكرد، داوایەكی زۆرمان لەسەرە بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی قەبارە بچووك، بەڵام ئەم داوایە لەگەڵ ئاڕاستەی كاری ئێمەدا لە ڕووی نرخەوە یەكی نەدەگرتەوە، دوای هەوڵی زۆری ئەندازیاران و نەخشەسازان بە دیزاینێكی ناوازە گەیشتین تا لەگەڵ ناوبانگی لێكزس بگونجێ‌، بەرهەمەكەمان لەگەڵ ناوبانگمان ئامانجی خۆی پێكاوە و دەبێت كڕیاران ئەوە بزانن، كە ” هەرچی بچووك بوو هەرزان نییە”.


ئەم وتەیەی جێگری بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای لێكزس، وا لێكدراوەوەتەوە كە ئەم بەرهەمە بچووكەشیان لە نرخدا هاوشانی نرخی بەرهەمە ناوازەكانی دیكەیانە.

لە ئێستادا هەوڵی زۆر هەیە بە ئاڕاستەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی قەبارە بچووك، هەریەكە لە تۆیۆتای ژاپۆنی و ئەستۆن مارتنی بەریتانیش دەستیان داوەتە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی لەم جۆرە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن