هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆ مەرجەكانی پێدانی مۆڵەتی جام ڕەشكردن بڵاودەكاتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

زارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم چەند مەرجێكی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەركرد، كە بەلەزگەی تایبەت بەڕێژەی 30% بۆ 50% جامەكانیان ڕەشكراوە، دەشڵێت: “مۆڵەتەكە بۆ یەك ساڵە و ساڵانە دەبێت نوێ بكرێتەوە”.

 

رادیۆی (ترافیك ئێف ئێم)ی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، وەزارەتی ناوخۆ لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمەوە مەرجەكانی مۆڵەتی ئۆتۆمبێلی جام ڕەشی ڕاگەیاند، كە لەماددەی دووەمی ڕێنمایەكەدا هاتووە، كە مۆڵەت دەدات بەجام ڕەشكردن بۆ كەسانێك، كە خاوەنەكانیان كەسێتی مەعنەوین، یان بەرامبەر بەبڕێك ڕسوماتی دیاریكراو.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بەپێی مەرجەكان بڕی 25 هەزار دینار وەكو ڕسوماتی كارگێری وەردەگیرێت لەكاتی پێشكەشكردنی مۆڵەتی جام ڕەشكردن یان نوێكردنەوەی مۆڵەت.

مەرجەكان:
ـ پێشكەشكردنی داواكاری بەو بەڕێوەبەرایەتیەی، كە ئۆتۆمبێلەكەی لێ‌ تۆماركراوە.
ـ پێویستە تابلۆكەی هی هەرێم بێت.
ـ مۆڵەتەكەش بۆیەك ساڵە و ساڵانە دەبێت نوێ بكرێتەوە.
ـ بڕی 400 هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی، كە بەڕێژەی 30% ڕەش كراوە.
ـ بڕی 600 هەزار وەردەگیرێت بەگوێرەی بڕگەی 2/ب كە ئۆتۆمبێلەكانیان جام ڕەش دەكەن ‌و ڕێژەكەی 30% بێت.
ـ بڕی 800 هەزار دینار وەردەگیرێت بەڕێژەی 50% بێت.
ـ ملیۆنێك ‌و 200 هەزار دیناری عێراقی، ساڵانە وەردەگیرێت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی، كە بڕگەی 2/ب لەمادەی چوارەم بەڕێژەی 50% بێت.
ـ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەكۆمپانیاوە جامی پشتەوە و تەنیشتی سەر سندوق ڕەشن بەدەرن لەم ڕێنماییە.
ـ بڕی 20 هەزار دینار ڕۆژانە وەك سزای دواكەوتن لەخاوەنی ئۆتۆمبێل وەردەگیرێت ئەگەر مۆڵەتی جام ڕەشكردنەوەكەی نوێ‌ نەكەنەوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن