رێبەری ئۆتۆمبێلرێنماییگەلەریهەواڵ

كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل لە دانانی ژمارەكانی گێچی خێرایی فێڵ دەكەن


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

دەكرێت زۆرجار ئەو پرسیارەمان كردبێت، بۆچی گێچی خێرایی ئۆتۆمبێلەكان زیاتر لە توانای دوا خێرایی خۆیان لەسەر دانراوە؟ بۆ نمونە زۆرێك لە ئۆتۆمبێلەكان تا خێرایی 220 كیلۆمەتریان هەیە، لەگەڵ ئەوەی دوایین خێراییان لە 200 كیلۆمەتر یان كەمتر تێپەڕ ناكات.

لاری دۆمینیك، سەرۆكی پێشووی بەشی بەرهەمهێنان لە كۆمپانیای نیسان و بەڕێوەبەری ئێستای پێگەی TrueCar.com دەڵێت: 80٪ ـی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئێستا لەسەر شەقامەكانی جیهانن، توانای ھەڵگرتنی خێرایی زیاتر لە 180 كیلۆمەتر/كاتژمێر-یان نییە، بەڵام ھیچ گێچێك نابینین لەسەر بنچینەی ئەو خێراییە دانرابێت.

ئەو شارەزایەی بواری ئۆتۆمبێل دەڵێت: بابەتەكە تەنھا فێڵێكی كۆمپانیاكانە و دەیانەوێت لە ڕێگەیەوە بەرھەمەكانی خۆیان بە خێرا و بەھێز بناسێنن، بۆ نمونە: تۆیۆتا یاریس ھێزی بزوێنەرەكەی 109 HP ــە، ئەو گێربۆكسەشی لەسەریەتی ئەوپەڕی خێراییەكەی دەگاتە 175 كیلۆمەتر/كاتژمێر و توانای لەوە زیاتری نییە، بەڵام دەبینین لەناو داشبۆرد خێرایی تا 230 كیلۆمەتر/كاتژمێری لەسەر دانراوە. ئەوان لە ویستی كڕیاران تێگەشتوون لەوەی دەیانەوێت ژمارەی گەورەتر لە نێو داشبۆردەكانیان بوونی ھەبێت.

ئەم فێڵەی كۆمپانیاكان ساڵانە دەبێتە ھۆی گیان لەدەستدانی ھەزاران كەس لە جیھاندا، كاتێك دەیانەوێت دوا خێرایی ئۆتۆمبێلەكانیان تاقیبكەنەوە، زۆرینەی ئەو ڕووداوانەی بەھۆی خێرایی زیادەوە ڕوودەدەن، ھۆكارەكەی تاقیكردنەوەی دوا توانای ئۆتۆمبێلەكانە لە لایەن شۆفێرەكانەوە.

بۆ ڕێگرتن لەو ڕووداوانە، كاتێك خێرایی ئۆتۆمبێلەكان زیادی دەكرد، لە ساڵی 1979 دەزگای سەلامەتیی ڕێگاكانی ئەمریكا یاسایەكی سەپاند بەسەر كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل كە دەبێت ئەوپەڕی خێرایی ئۆتۆمبێلەكانیان لە 85 میل/كاتژمێر (136 كیلۆمەتر/كاتژمێر) دابخەن، یاساكە بوو بەھۆی گۆڕانكارییەكی گەورە لە پشكی كۆمپانیاكان لە بازاڕدا، دواتر لە ژێر فشاری كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل یاساكە ھەڵوەشێنرایەوە و لە جێی ئەوە بەسەر كۆمپانیاكان سەپێنرا، ئاگاداركەرەوەی دەنگی لە خێرایی 75 میل/كاتژمێر (120 كیلۆمەتر/كاتژمێر)لە ئۆتۆمبێلەكانیان جێگیر بكەن.

بۆیە دەبێت كڕیاران لەوە ئاگادار بن، ئەوەی لە داشبۆردی ئۆتۆمبێلەكاندا ھەیە، توانای راستەقینەی ئۆتۆمبێلەكە نییە، تەنھا فێڵێكی بازرگانییە و ساڵانە ھەزاران كەس بەھۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن