ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

ڕكابەرەكەی PAJERO ئاشكرا بوو


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای MG ئاشكرایكرد، بە یەكێك لە بەرهەمەكانیان ڕكابەری PAJERO دەكەن لە بازاڕەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئۆتۆمبێلی MG RX8 – 2020، كە بەرهەمی كۆمپانیای MG یە، بە هەیكەلێكی گەورە و ڕووكارێكی هێرشبەرانە و تۆكمە بەرهەمهاتووە، كە بە شەبەكەی داپۆشەر بە كرۆم و لایتینی كارپێكەر بە سیستمی LED و بلاجكتۆری چوار دانەیی لە یەك دانەدا پێشی ئۆتۆمبێلەكەی نەخشاندووە.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە، ئەوپەڕی سەلیقەی جوانكاری تێدا بەكارهاتووە و سێ‌ ریز كۆشنی تێدا جێگیر كراوە كە 7 سەرنشین لە خۆ دەگرێت و بە ناوازەترین داپۆشەر كوشنەكانی نەخشێنراون.

پێكهاتەی تەختە و كرۆم داشبۆردەكەی پێكهێناوە و دوو شاشەی هەستەوەری تێدا جێگیر كراوە.

ئەم بەرهەمەی MG، جیا لە چەند سیستمێكی سەلامەتی، سیستمی پاڵنەری چواری و دوانی تەگەرەكانی تێدا بەرجەستەیە و هەستەوەری تایبەتی هەیە بۆ دیاریكردنی مەودای ئۆتۆمبێلێك بۆ ئۆتۆمبێلێكی دیكە، هاوكات پێشوو دوای بەكامێرایی چاودێری ڕووپۆش كراوە و هەستەوەری تایبەتی جامەكان بۆ كارپێكردنی فڵچە لە كاتی باران و بەرگر لە ڕووناكی ئۆتۆمبێلی بەرامبەریشی تێدایە.

ئۆتۆمبێلی RX8 بزوێنەرێكی 4 پستۆنی تۆربۆ چارج بە قەبارەی 2.0 لیتر لەسەرە كە توانای 220 ئەسپی هەیە و بە گێڕێكی 6 نمرەیی پەیوەستە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن