رێبەری ئۆتۆمبێلرێنماییهەواڵ

ئیتاڵیا، جێهێشتنی منداڵ لە ناو ئۆتۆمبێلدا قەدەغە دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بە هۆی بیرچوونی دایكان و باوكان و هەڵكشانی ڕێژەی مردنی منداڵان لە نێو ئۆتۆمبێلدا، حكومەتی ئیتاڵیا بڕیاریدا بە قەدەغەی جێهێشتنی منداڵان لە نێو ئۆتۆمبێل و سزادانی سەرپێچیكارانی ئەم بڕیارە.

بە پێی هەواڵی پێگەی (سیدتی)،حكومەتی ئیتاڵیا، لە مانگی ڕابردوودا، بڕیارێكی فەڕمی دەركردووە لە پێناو پاراستنی گیانی منداڵان كە لە وەرزی هاوین بە هۆی گەرما توشی خنكان و لە وەرزی زستانیشدا بەهۆی ڕەق بوونەوەیان گیان لە دەست دەدەن، لە بەرەنجامی بیرچوونی دایكان و باوكانیان لە نێو ئۆتۆمبێلدا.

 

ئەم بڕیارە لە دوای هەڵكشانی ڕێژەی مردنی منداڵان لە ئیتاڵیا دێت كە بە هۆكاری گەرماو سەرما لە نێو ئۆتۆمبێلدا گیانیان لە دەستداوە، لەم پێناوەشدا داوا لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل كراوە، كورسییەكی زیرەك بەرهەم بهێنن كە پەیوەست بێت بە مۆبایلی دایكان و باوكان تاو لە وادەی دیاریكراوی جێهێشتنی منداڵەكانیان ئاگاداریان بكاتەوە و لە مەترسی گیان لە دەستدان بە هۆكاری خنكان و ڕەق بوونەوە بە دوور بن، هاوكات هەڵمەتێكی هۆشیاریش لەمبارەیەوە دەستیپێكردووە.

 

حكومەتی ئیتاڵی وێڕای سزای ماددی بۆ ئەو دایك و باوكانەی منداڵەكانیان لە ئۆتۆمبێلدا بیر دەچێت، بە لێسەندنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و زیندانیكردنیش سزایان دەدات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن