رێنماییهەواڵ

گەنجان هۆكاری زۆرترین ڕووداوەكانی هاتۆچۆن لە بەریتانیا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

نەمانی تەركیز و بەئاگانەبوون لە ڕەوتی ڕێگەوبان و سەرقاڵی بە بەكارهێنانی مۆبایل، لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا هۆكارەكانی ڕووداوی هاتووچۆ و پێكدادانی ئۆتۆمبێلەكانن، لە بەریتانیاش زۆرترین ئەو ڕووداوە هاتوچۆیانەی ڕوو دەدەن لە لایەن گەنجانی تەمەن 18 – 25 ساڵن.

ڕۆژنامەی ” زە سەنی”ی بەریتانی، لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەروەداوە، زۆرینەی ئەو ڕوودوانەی دەبنەهۆی لێدانی هاوڵاتیان و بەریەكەوتنیان لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكانی دیكە، شۆفێرەكانیان لە گەنجانی تەمەن 18 -25 ساڵیدان.

 

ڕۆژنامە بەریتانییەكە، ئەوەشی خستۆتەڕوو زۆرینەی هۆكاری ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە شارەكانی بەریتانیا، بۆ قسەكردن لەگەڵ شۆفێر و سەرقاڵی و نەمانی تەركیز لەسەر ڕێگەو بانەكان و بەكارهێنانی مۆبایل بوون و شڵەژاوی و هاتوهاوار و پێكەنینی سەرنشین و شۆفێر دەگەڕێتەوە.

 

هاوكات ڕۆژنامەكە تیشكی خستۆتە سەر ئەوەی كە گەنجان، هاوشێوەی دۆخی ئاسایی دانیشتن و یەكتر بینینەكانیان لە ئۆتۆمبێلەكانیشدا مامەڵە دەكەن، بەو پێەی قسە لەگەڵ یەك دەكەن و دەنگی تەسجیلەكانیان زیاد لە پێویست بەرز دەكەنەوە و شۆفێریكردن زۆر بە سادەیی و سانایی دەبینن و داڵغەیان بە قسەوباس و پێكەنین لەسەر شەقامەكان نامێنێت، بە تایبەت كە لە دوو كەس زیاتر دەبن لە ئۆتۆمبێلەكانیاندا.

 

بۆ ئەم مەبەستەش، دەسەڵاتی بەریتانی، بڕی 127 دۆلاری وەك سزای ئەو شۆفێرانە داناوە كە بە شێوەیەكی هەڕەمەكی و دوور لە ڕەفتاری شارستانیانە شۆفێری دەكەن .


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن