پرۆفایلگەلەریهەواڵ

کیا نیم، ئۆتۆمبێلی “پیجاسی” نوێ دەخاتە بازاڕ، تەنیا بە (12,600)ی دۆلاری ئەمەریكی


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای نیم بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێل، تاكە بریكاری ئۆتۆمبێلەكانی كیای كۆری لە كوردستان و باكووری عێراق، ئۆتۆمبێلی (پیجاس Pegas) دەخاتە بازاڕ، كە لە نێو جۆری ئۆتۆمبێلە خێزانییەكاندا، نوێترین جۆرە لە بازاڕە ناوەخۆییەكان، نرخ و مواسەفاتەكانیشی بێوێنەیە. بە گرەنتی پێنج ساڵ، یان 100.000 كم.

پیجاسی نوێ بەم مواسەفاتانە دەناسرێتەوە: پەڕەشووت بۆ شوفێر و سەرنشینی پێشەوە، سیستەمی ئەی بی ئێس، سیستەمی ڕێگری لە كارپێكردنی بزووێنەر، كامێرای دواوە كە بە شاشەیەكی 7 ئینجییەوە پەیوەست كراوە و بە لەمس كاردەكات، ئاگاداركرەوە بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێڵ، سوكانی فرەبەكارهێنەر.

گێڕی ئۆتۆماتیكی بە 4 خێرایی و بزووێنەری بەنزین كە فراوانیی ناوەوەی نزیكەی 1400 CC، هێزێك بەرهەم دێنێنت بە توانای 95 ئەسپ، لەوكاتەی خێرایی خولانەوەی بزووێنەرەكەی دەگاتە شەش هەزار خول لە یەك خولەكدا، هەروەها بەرزترین ئاستی هێزی بزووێنەرەكەی دەگاتە 133 نیوتن بۆ هەر مەترێك، لەوكاتەی خێرایی خولانەوەی بزووێنەرەكەی دەگاتە چوار هەزار خول، لە یەك خولەكدا.

ئۆتۆمبێڵی (پیجاس-Pegas) لە بازاڕە ناوەخۆییەكاندا، نوێترین و گونجاوترین ئۆتۆتۆمبێڵە بۆ خێزانی بچووك، نرخەكەی زۆر گونجاوە و تەنیا (12.600) دۆلاری ئەمەریكییە، لەگەڵ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی چاككردنەوە و خزمەتگوزارییەكانی دوای كڕین بە بەرزترین ئاست، لەلایەن كۆمپانیای نیم، تاكە بریكاریی سەرەكی كیا، بە گرەنتی 5 ساڵ.

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای كيا موتورز: 

كۆمپانیای كیا مۆتۆرز (www.kia.com)، لە ساڵی 1944ز دامەزراوە، كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێڵە و بەوە دەناسرێتەوە كە كوالێتییەكی بەرزی جیهانیی هەیە، ساڵانە 3 ملیۆن ئۆتۆمبێڵ لە 190 وڵات دەفرۆشێت، لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 52،000 كارمەند كاری تێدا دەكەن، داهاتی ساڵانەی زیاتر لە 49 ملیار دۆلاری ئەمەریكییە، پاشكۆی دروستكردنی لە پێنج وڵات هەیە.

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز و بەرهەمەكانی، سەردانی ماڵپەڕی تایبەت بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی جیهانیی بكەن: 

www.kianewscenter.com

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای نيم: 

كۆمپانیای (كیا نیم) (www.kiairaqnim.com) لە ساڵی 2010 دامەزراوە، تایبەتە بە دابەشكردن و خزمەتگوزاریی بەرهەمەكانی كیای جیهانی، كە لە كارگەكانی كیا مۆتۆرز لە كۆریا و كارگەكانی دیكەی هەمان كۆمپانیا لە جیهانەوە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق. بنكەكانی كیا نیم بەسەر شارەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك و مووسڵ دابەش بوونە و بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن، پێشكەشی ئۆتۆمبێڵەكانی كیا دەكەن، ئەویش لە ڕێگای كارمەند و شارەزایانی ناوەخۆ، كە لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانییەوە ڕاهێنراون و هەمیشە لەگەڵیان لە پەیوەندیدیان، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی كڕیارانی ئۆتۆمبێڵی كیا بكەن.

كۆمپانیای نیم، پۆلێنی پلاتینیۆمی لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانی بەدەستهێناوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی پۆلێنكردنە.

كۆمپانیای نیم لە ڕێگای ژمارەیەك بەرنامە و پڕۆگرامی ناوەخۆوە، پاڵپشتی كۆمەڵگای ناوەخۆ دەكات، لەڕووی بابەتەكانی وەكو ڕاهێنانی پیشەیی و سەلامەتیی ڕێگا و بوارەكانی ژینگە و وەرزش، پەیوەندیشی لەگەڵ ئەو دامەزراوە حكوومی و ناوەخۆییانە هەیە كە گرنگی بەم بابەتانە دەدەن.

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن