گەلەریهەواڵ

ڤۆڵكسواگن، ئۆتۆمبێلێكی ناوازەی نمایشكرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای بە ناوبانگی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل “ڤۆڵكسواگن” مینی ڤانێكی ناوازەی بە ناوی (VILORAN)، نمایشكرد.

ئەم بەرهەمەی “ڤۆڵكسواگن” بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای SAICی چینی بەرهەمهاتووە و جیا لە چین هەریەكە بازاڕەكانی ئەوروپا و ئەمریكاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش خواستیان لەسەرییەتی و دوای ئەو وڵاتە هەوڵەكانی بەرهەمهێنان بۆ بازاڕەكانی وڵاتان دەبێت.

مینی ڤانێكەی “ڤۆڵكسواگن” هەر بە ناو مینی یە، ئەگینا درێژییەكەی 5.3 مەترە و سێ‌ ریز كوشن لە خۆ دەگرێت و جێی 7 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە و كوشنەكانی سەرجەمیان كارەبایین و بە پێی ویستی سەرنشین جوڵەیان پێ دەكرێت.

بزوێنەری ئەم بەرهەمە ناوازەیە لە زنجیرەی بزوێنەرەكانی EA 888 ە، بە قەبارەی 2.0 لیتر كە توانای 217 ئەسپی هەیە و فڕەی كرانگی 350 نیوتن / مەترە.

ڤۆڵكسواگن ڤیلۆران، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە بازاڕەكانی چین دەست بە فرۆشتنی دەكرێت و چاوەڕوانی كێبڕكێی توندی لێ دەكرێت بەرامبەر بەرهەمەكانی وەك، مێرسیدس بێنز ڤی كلاس، تۆیۆتا گرانڤیا، لێكزس LM.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن