ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

ئەزێرای نوێ‌ زۆرترین خواستی لەسەرە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

پاش نمایشكردنی لە پێشانگەی لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریكا، هیوندای ئەزێرای نوێ‌ بۆتە جێی مشتومڕی هەوادارانی و لە چاوەڕوانی گەیشتن بە بازاڕەكانن.

ئەزێرای نوێ‌ ئەمجارە ناوێكی دیكەشی بۆ زیاد كراوە “گراندیۆر”یشی پێ‌ دەوترێت.

كۆمپانیای هیوندای كۆریای باشوور، لەم بەرهەمەیدا سەلیقەیەكی ناوازەی دیزاینی تێدا بەگەڕخستووە و لە هەر لایەكەوە لە ئەزێرا دەڕوانی وردی و نەخشاندنێكی ناوازەی تیا بەدی دەكەیت.

پاش ڕاگەیاندنی ئەم بەرهەمە، تەنیا لە ماوەی 11 رۆژدا 32 هەزار و 179 داواكاری بۆ كڕینی پێشكەشكراوە.

لە ڕواڵەت و ڕووكاردا ئەزێرای نوێ‌ پێویست بە باسكردن ناكات و گۆِرانكاری و سەلیقەی وردی زۆری تێدا بەگەڕخراوە و تەواو لە نەوەكانی پێش خۆی جیاوازە.

ئەم بەرهەمەی كۆرییەكان، بە چەند جۆرێك بزوێنەر بەردەست دەبێت:
– 4 پستۆن ” SMART STREAM” بە قەبارەی 2.5 لیتر و بە توانای 196 ئەسپ.
– بزوێنەری 6 پستۆن بە قەبارەی 3.3 لیتر بە توانای 290 ئەسپ.
– بزوێنەری لێكداروی كارەبایی و بەنزین بە قەبارەی 2.4 لیتر
لە تایبەتمەندییە دیارەكانی هیوندای ئەزێرای نوێ‌:
– لە دوورەوە بەكار دەخرێت
– پاركردنی خۆكار
– ساردكرەوە و گەرمكەرەوەی هەمووەكی ناو كابینە 9 دەرەچەی هەوا
– كۆشن كارەبایی
– خۆگرتنەوەی كارەبایی و خۆكار
– دیاریكاری خێرایی
– بەردەست خستنی ناوچەی كوێر و كۆنترۆڵكردنی تەواوی ئۆتۆمبێلەكە لە ڕێی شاشەوە.

“ئەزێرا گراندیۆر”، نرخەكەی لە 28 هەزار و 150 دۆلارەوە دەست پێدەكات و بە پێی تایبەتمەندی نرخەكەی دەگۆرێت كە كۆتا نرخی دەگاتە 38 هەزار و 360 دۆلاری ئەمریكی.


لە ئێستادا ناوەندەكانی فرۆشتن واڵان بۆ تۆماركردنی ناوی كڕیاران و لە نزیكترین ماوەشدا لە بازاڕەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چین و كۆریا و بەشێك لە بازاڕەكانی ئەمریكا دەست بە فرۆشتنی ڕاستەوخۆ دەكرێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن