رێنماییهەواڵ

چی دەربارەی مەودای سەلامەتخوازانەی ئۆتۆمبێل دەزانیت؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

مەودای سەلامەتخوازانەی ئۆتۆمبێل بریتییە لەو بۆشاییەی، كە پێویستە ئۆتۆمبێلەكان لەنێوان خۆیاندا جێی بهێڵن لەكاتی ڕیز بەستن یاخود لەكاتی ڕەوتی ئاسایی ڕێ ڕۆیشتنیاندا‌ و پێی دەوترێت ماوەی سەلامەتخوازی، كە لەنێوان شۆفێران زیاتر بەماوەی دووری ئۆتۆمبێل لەكاتی شۆفێری ناسراوە.

پێویستە بەپێی خێرایی دیاریكراو لەسەر شەقامەكان خێرایی ئۆتۆمبێلێك تا ئۆتۆمبێلی پێش خۆی بپارێزرێت بۆ نمونە، كاتێك خێرایی شەقامێك 100كم بێت لەكاتژمێرێكدا، پێویستە ماوەی نێوان دوو ئۆتۆمبێل 100 مەتر بێت، ئەگەر خێرایی شەقامێك 60 كم بێت لە كاتژمێرێكدا ئەوا پێویستە ماوەی دووری دوو ئۆتۆمبێل لەكاتی ڕۆشتندا (60) مەتر بێت.

ڕیزبەستنی چەند ئۆتۆمبێلێك و نەهێشتنەوەی ئەو ماوەیە ئەگەری ڕووداوی هاتوچۆ زیاد ئەكات، بەتایبەت لەكاتێكدا، كە ئۆتۆمبێلی پێشەوە لەبەر حاڵەتێكی ناچاری لەناكاو بۆنمونە تاسەیەك، چاڵێك، پەڕینەوەی ئاژەڵێك خێراییەكەی بەڕادەیەكی زۆر دائەبەزێنێ، یاخود لەناكاو لەشوێنی خۆی ئەوەستێ، لەم كاتەدا پێكدادانی ئۆتۆمبێلەكان یەك بەدوای یەكدا ئەبێتە ئەگەرێكی حەتمی و ئەگەر لەناو شارەكاندا بێت زیانی ماڵی زۆری بەدواوە ئەبێت سەرەڕای ئەگەری زیانی گیانی، بەڵام ئەگەر هاتوو حاڵەتەكە لەدەرەوەی شار ڕوویدا، ئەگەری زیانی گیانی بۆ (90%) بەرز ئەبێتەوە، بەهۆی بەرزی ئاستی خێرایی ئۆتۆمبێلەكان لەسەر ڕێگاوبانەكانی دەرەوە، كە دەگاتە (١٠٠كلم/كاتژمێر).

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن