هەواڵ

 نیسان، زیاتر لە 450 هەزار ئۆتۆمبێل لە ئەمریكا دەكشێنێتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی بەهۆی مەترسی گڕگرتنی ڕۆنی وەستێنەر (ئیستۆپ) نزیكەی 450هەزار ئۆتۆمبێل لە ئەمریكا دەكشێنێتەوە.

بەهۆی ئەگەری گڕگرتنی بەشەكانی ناوەوە لە ئاكامی دزەكردنی ڕۆنی وەستێنەر بۆ ئەو بەشانە، كۆمپانیاكە ئۆتۆمبێلەكان دەكشێنێتەوە.

450 هەزار دانە لە هەردوو جۆری ئۆتۆمبێلی 2015-2018 Murano و 2016-2018 Maxima مۆدێلی سیدان دەگرێتەوه.

كۆمپانیای نیسان پێشتریش بەهۆی كێشەیەكی درێژخایەن لە ئاوێنەی قۆقزی دواوەی بینینی ئۆتۆمبێلەكانیدا داوای گەڕاندنەوەی یەك ملیۆن و 200هەزار ئۆتۆمبێلی كردبوو لە ئەمریكا، كەنەدا، كۆریای باكوور و ئیسرائیل.

بەشێكی زۆری وڵاتان بە پێی ڕێوشوێنی توندی سەلامەتی و بەرزی كواڵتی بەرهەمی وڵاتان وەردەگرن و لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر هەڵە و كەموكورتییەك بەرهەم و شمەكی هەر وڵاتێك ناچار بە گەڕاندنەوە دەكەن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن