ڤیدیۆهەواڵ

جێنسس G70، دەیەوێت ڕكابەری BMW بكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای جێنسس، لەمساڵدا چەندین بەرهەمی كەشخە و ناوازەی ئاشكرا كرد، لە نێویاندا “جێنسس G70 ، كە بە بڕوای زۆرێك لە شارەزایانی ئۆتۆمبێل ئەم بەرهەمە دەبێتە ڕكابەری بەشێك لە بەرهەمەكانی BMW.

ڕووكاری ئەم بەرهەمە، هەوابڕ و ناوازەیە، كە بە عەتەری دەرەچە فراوانی هەوا و ڕووناككەرەوەی گەورەی كار پێكەر بە سیستمی LED نەخشێنراوە و تایەی پان و گەورە ڕواڵەتێكی وەرزشی دانسقەی پێ بەخشیوە كە وا دەكات گەنجان سەرسامی بن.

ناوەوەی جێنسس G70 ئاسوودە و فراوانە و لە خۆ گری 5 شوێنی سەرنشینە كە بە چەرمێكی تایبەت ڕووپۆش كراوە و بەردەمی شۆفێر لەخۆگری نوێترین داهێنراوە تەكنەلۆجییەكانە و دوو شاشەش لە داشبۆرددا جێگیر كراوە.

گێربۆكسی ئەم بەرهەمە 8 نمرەییە و یەكێك لە بزوێنەرەكانی 4 پستۆنە بە توانای 252 ئەسپ، كە توانای ئۆتۆمبێلەكە لە 5.9 چركەدا لە 0 كیلۆمەتر دەگەیەنێتـە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

بزوێنەرێكی دیكەی جێنسس، 6 پستۆنە بە قەبارەی 3.3 لیتر كە توانای 510 ئەسپی هەیە و لە ماوەی 4.7 چركەدا خێرایی دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و كۆتا بەربەستی خێرایشی 270 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن