رێبەری ئۆتۆمبێلهەواڵ

دیارترین ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە ساڵ لە دوای ساڵ بەرهەمیان خستۆتە بازاڕەكانەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ساڵانە گۆڕانكاری دیار و بەرچاو لە مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكاندا بەدیدەكرێت و هەندێك جۆری ئۆتۆمبێلیش هەن كە دەرەقەتی ئەو گۆڕانكارییە خێرایانەی بواری بەرهەمهێنان نایەن، ناچار بەپاشەكشێ دەبن، بەڵام زۆرن ئەو ناوانەی كە لە سەر وەختی خستنە بازاڕی یەكەم نەوەیان تا ئێستاش بێ‌ دابڕان ساڵانە نەوەی نوێی بەرهەمەكانیان دەخەنە بازاڕەكانی جیهان، ئەمە لەلایەك دەرخەری ئەوەیە، ئەم بەرهەمانە جێی ڕەزامەندی كڕیارانن و لەلایەكی دیكەش ستافی نەخشەسازیی و میكانیكی ئەو كۆمپانیایانە لە كاروان جێ‌ نەماون و لە گەڵ گۆڕانكارییەكان و خواستی كڕیاراندا هەڵیان كردووە.


دیارترین ناوی ئەو بەرهەمانەی تا ئێستاش نەوەی نوێ‌ دەخەنە بازاڕەكانی جیهان:

هۆندا ئەكۆرد لە ساڵی 1979 تا ئێستا لە بەرهەمهێنان بەردەوامە.
BMW نەوەی سێیەمی، لە ساڵی 1975 تا ئێستا لە بەرهەمهێنان بەردەوامە.
ڤۆڵكس واگن – گۆڵف لە 1974 تا ئێستا.
هۆندا سیڤیك لە 1973 تا ئێستا.
جاگوار XJ لە 1968 تا ئێستا لە بەرهەمهێنان بەردەوامە.
تۆیۆتا كرۆلا لە 1968 تا ئێستا.
پۆرش 911، لە 1963 تا ئێستا بەردەوامە.
فۆرد مۆستانگ لە 1954 تا ئێستا.
مێرسیدس بێنز LS لە 1954 تا ئێستا.
شێفرۆلێت كۆرفیت لە 1953 تا ئێستا.
تۆیۆتا لاند كرەوزەر لە 1951 تا ئێستا.
فۆرد F لە 1948 تا ئێستا.
شیفرۆلێت سوپربان لە 1935 تا ئێستا بەردەوامە لە بەرهەمهێنان.

 

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن