رێنماییهەواڵ

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، داوا لەو شۆفێرانە دەكات، كە بۆ بینینی دیمەنی بەفر سەردانی ناوچە شاخاویەكانیان كردووە، پێویستە ئەو شوێنانە بەجێ بهێڵن، چونكە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ئەگەری زۆری بەستنی ڕێگای شاخەكان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (ئۆتۆمبێل) كەوتووە ڕایگەیاندووە، شەپۆلێكی بەفر و باران ڕووی لە شاری سلێمانی كردووە، ژمارەیەكی زۆر لە شۆفێران سەردانی ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگاكەیان كردووە بەمەبەستی بینینی سروشتی بەفراوی ناوچەكە بە تایبەتی شاخی (ئەزمەڕ و گۆیژە).

دەشڵێت: “سەرجەم ئەو شۆفێرانە ئاگادار دەكەینەوە، كە بەمەبەستی گەشت چوونەتە سەر شاخەكان لە ئێستادا لە شاخەكان دابەزن و ئەو شوێنانە بەجێ بهێڵن، چونكە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ئەگەری زۆری بەستنی ڕێگای شاخەكان هەیە”.

هاتووچۆی سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە بەهیچ شێوەیەك شۆفێران و هاووڵاتیان بەمەبەستی كات بەسەربردن ڕوو نەكەنە ئەو شوێنانە لەبەر سەلامەتی گیانیان.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن