گەلەریهەواڵ

كیا پیگاس، لە هەرێمی كوردستان خواستێكی زۆری لەسەرە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كیا، “پیگاس“، كە نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای كیایی كۆریای باشوورە و لە ڕێی بریكاری سەرەكی لە هەرێمی كوردستان كە كۆمپانیای “نیم”ە، ئێستا بەردەستەو خواستێكی باشی كڕیارانی لەسەرە.

لە سەردانێكی مەیدانیدا بۆ یەكێك لە پێشانگەكانی “كیا”، بە پێی زانیارییەكانی بەشی فرۆشتن، ئەوەخرایە ڕوو، كە ئۆتۆمبێلی “پیگاس” لەنێوان ئۆتۆمبێلی جۆری كیا پیكانتۆ و ڕییۆ دایە، كیا پیكانتۆ بزوێنەرەكەی 1.2 بوو، هەروەها كیا ڕییۆ بزوێنەرەكەی قەبارە 1.4 بوو، پاش ئەوەی نەوەی نوێی كیا ڕییۆ بزوێنەرەكەی كرایە 1.6، ئێستا كیا پیگاس لە بزوێنەردا بووەتە جێگرەوەی كیا “ڕییۆ” بە قەبارەی 1.4، بەڵام لە ڕووی تایبەتمەندی و شێوەوە ئەم بەرهەمە نوێیەی كیا جیاواز و ناوازەیە.

كیا پیگاس،بە پێی جۆری تایبەتمەندییەكانی نرخەكەشی دەگۆڕێت، كە لە 12600 دۆلار دەست پێدەكات تا دەگاتە 13600 دۆلار.

كیا پیگاس، لە كۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ خراوەتە بازاڕەكانی جیهان، كە ئۆتۆمبێلێكی جوان و سەرنج ڕاكێش و كەم خەرجە، ئێستا لە پێشانگە تایبەتەكانی سەر بە كۆمپانیای نیم كە بریكاری فرۆشتنی بەرهەمەكانی كیایە لە هەرێمی كوردستان و عیراق، رۆژانە كڕیارێكی زۆر خواستیان لەسەر كڕینییەتی و فرۆشێكی باشی هەیە.

ئەم بەرهەمە نوێیەی كیا، گرەنتی 5 ساڵ یاخوود 100 هەزار كیلۆمەتری لەگەڵدایە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن