هەواڵ

بوگاتی سێ‌ نەوەی نوێ‌ لە جۆری شیرۆن بەرهەم دەهێنێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بۆگاتی، سێ‌ مۆدێلی ناوازە لە جۆری «Chiron Noire Élégance» و ».Chiron Noire Sportive» و «Chiron Noire Élégance» ڕادەگەیەنێت كە تەنها 20 دانەی لێ‌ بەرهەم دەهێنێت.

بوگاتی شیرۆن، كە نمونەی كەشخەیی و ناوازەیی و هێزو توانایە لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلدا بە سێ‌ نەوەی تایبەت لە جۆری شیرۆن، دێتەوە ناو كێبڕكێی ڕكابەرانی.

هەرسێ‌ جۆرەكەی بوگاتی، ڕەنگیان ڕەشی تۆخە و لە پێكهاتەیاندا ریشاڵی كاربۆنی شەفاف بوونی هەیە و دیزاینێكی سەرسوڕهێنەری بۆ كراوە، بە جۆرێك لەگەڵ ڕەنگی ڕەشی تۆخدا، ڕەنگی خۆڵەمێشی لە پێكهاتەیدا خراوەتە ڕوو كە تێكەڵكێشێكی سەرنج ڕاكێشی داوەتە شێوەی ئۆتۆمبێلەكە.
سەرجەمی ئەم بەرهەمانەی بوگاتی 20 دانەی لێ بەرهەم دێت و نرخەكانیان لە 3 ملیۆن دۆلارەوە دەست پێدەكات، كە بزوێنەری هەر یەكێكیان لە 16 پستۆن پێك دێت بە قەبارەی 8.0 لیتر بە توانای 1500 ئەسپ .


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن