ڤیدیۆهەواڵ

مێرسیدس، نەوەیەكی نوێی لە GLA ئاشكراكرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لە كۆتایدا، مێرسیدس نمونەی نەوەیەكی نوێی لە بەرهەمەكانی GLA ئاشكرا كرد، كە لە بەرهەمە كەمخەرج و خواست لەسەرەكانییەتی و لە بازاڕەكانی جیهاندا دەنگدانەوەیەكی باشی هەیە.

لەم بەرهەمە نوێیەدا، مێرسیدس هەندێك گۆڕانكاری لە ڕووكار و شێوەی ئۆتۆمبێلەكەدا كردووە، بە جۆرێك 10 سانتیمەتر لەسەر باری درێژی لە نەوەی پێشخۆی درێژترە و لە ناوەوەشدا ڕووكاری بەردەم شۆفێر و بەشی پێشەوەی كابینەكە 106 میلیمەتر فراوانترە.

ئۆتۆمبێلە نوێكەی ئەڵمان، هەر چوار تەگەرەكەی بەجارێك توانای هەڵسووڕانی هەیە و بوونی سیستمی ساردی و گەرمی لە كوشنەكاندا، سیستمی مۆڵتی میدیا MBUX كە پەیوەستی دوو شاشەی 7 ئینج و 10.2 ئینج كراون، لەگەڵ سیستمی ڕووناكی ناوەوە كە چەند جۆر ڕەنگی ڕووناكی دەگۆڕێت، بەشێكی ئەو داهێننانەن كە مێرسیدس لەم بەرهەمەیدا جێگیری كردوون.

نەوەی نوێی GLA لە مێرسیدس، بزوێنەرێكی بە قەبارەی 2.0 لیتر لەسەرە كە توانای 306 ئەسپی هەیە و گێڕێكی 8 نمرەیی بۆ دانراوە، توانای بزوێنەرەكە بە جۆرێكە خێراییەكەی لە 5.1 چركەدا بریتی یە لە (0كم /100 كم).

هەر لەگەڵ ئەم جۆرە بزوێنەرەدا، مێرسیدس بۆ بازاڕەكانی ئەورپا، هەمان نەوەی بە بزوێنەرێكی تۆربینی بە قەبارەی 1.33 لیتر بەردەستخستووە كە توانای 163 ئەسپی هەیە و لە 8.7 چركەدا، خێرایی دەگاتە (0كم بۆ100كم).


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن