هەواڵ

هەناردەی ئۆتۆمبێلی كۆریای باشوور ڕووی لە دابەزینە

New Kia Motors Corp. vehicles sit outside of the Bill Walsh Kia car dealership in Ottawa, Illinois, U.S., on Tuesday, Sept. 3, 2013. Domestic and total vehicle sales figures are expected to be released on Sept. 4. Photographer: Daniel Acker/Bloomberg via Getty Images

پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆریای باشوور، هەناردەی ئۆتۆمبێلەكانی بۆ مانگی چوارەم لەسەر یەك لەسەر بنەمای ساڵانە، بەڕێژەی 8.6% لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووی لە دابەزین كردووە، هۆكاری ئەمەش بۆ كەمی داواكاریی لە بازاڕەكانی ئاسیادا دەگەڕێتەوە.

ئاژانسی (یۆنهاب)ی كۆری بڵاویكردووەتەوە”بەپێی زانیارییە كۆكراوەكان لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وزەوە، هەناردەی ئۆتۆمبێلەكانی كۆریای باشوور لە مانگی ڕابردوودا، 207.498 یەكەی تۆماركردووە، سەبارەت بە بەهاكانیش بەڕێژەی 1.4% هەناردەی ئۆتۆمبێلەكان لەو ماوەیەدا پاشەكشەی بەخۆوە بینیوە كە دەكاتە 3.91 ملیۆن دۆلار”.

 

ئاژانسەكە دەڵێت”ژمارەی یەكەی ئۆتۆمبێلە هەناردەكراوەكان لەسەر بنەمای ساڵانە لە مانگی ئابی ڕابردووەوە دابەزینی بەخۆوە بینیوە، دوای ئەوەی لە مانگی تەمموزدا بەڕێژەی 11.6% بەرزبووەوە كە بەپێی زانیارییەكان لەماوەی ئەمساڵدا بە بەرزترین ڕێژە دادەنرێت”.

 

(یۆنهاب) بڵاویكردووەتەوە”كۆریای باشوور لە ماوەی 11 مانگی ڕابردووی ئەمساڵ، 2.2 ملیۆن یەكەی بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە كردووە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی 1.2% دابەزینی بەخۆوە بینیوە. لەكاتێكدا بەهای ئۆتۆمبێلە هەناردەكراوەكان بەڕێژەی 5.9% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 39.2 ملیار دۆلاری ئەمریكایی لەو ماوەیەدا.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن