ڤیدیۆهەواڵ

تۆیۆتا نرخی هایلاندەری نوێی ڕاگەیاند


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لە میانی پێشانگەی ساڵانەی “نیویۆرك” بۆ ئۆتۆمبێل، كۆمپانیای تۆیۆتا نوێترین نەوەی “تۆیۆتا هایلاندەر”ی ئاشكراكرد، كە بە نەوەی چوارەمی ئەو ئۆتۆمبێلە دادەنرێت.

هایلاندەری نوێ‌ بەگۆڕانكاری نوێ‌ و دیزانێكی سەردەمیانەتر دەبێتە یەكێك لە باشترین ئۆتۆمبێلەكانی نێو ئەو ئۆتۆمبێلانەی سیستمی هەڵسوڕاندنی تەگەرەكانیان چوارییە، “بە پێی ڕاگەیەنراوی كۆمپانیاكە”.

كۆمپانیای تۆیۆتا، ئاماژەی بەوەداوە، ئەم نەوەیەی هایلاندەر تەواو جیاوازە لەگەڵ نەوەی پێش خۆی، بە جۆرێك، ڕووكارەكەی سەردەمی ترە و درێژییەكەی 4 مەتر و 95 سانتیمەترە، لە ڕووی تێكەڵكردنی پارچەكان و گونجاندنی بەشەكان، “كرۆم” لەم بەرهەمەدا ڕۆڵی بەرچاوی هەیە و لەگەڵ بەشێكی زۆری هەیكەلی ئۆتۆمبێلەكەدا یەكانگیربووە، هاوكات تایەی ئەم نەوەیە گەورەترە و عەتەری دەرەچە فراوان و لایتینی كارپێكەری بە سیستمی  LED بۆ دانراوە.

بزوێنەری ئەم بەرهەمە، بزوێنەرێكی كەمخەرجی ئابووریانەیە بەراورد بە هاوتاكانی و 6 پستۆن بە قەبارەی 3.5 لیترە، كە توانای 295 ئەسپی هەیە و گێڕبۆكسێكی 8 نمرەیی بۆ دانراوە و تەگەری پێشوو دوای لە یەك كاتدا و بە جیاواز هەڵدەسوڕێن.

بە پێی ڕاگەیەنراوی تۆیۆتا، نرخی هایلاندەر بە پێی تایبەتمەندی دەگۆڕێت:

هایلاندەر  L، 34600$

هایلاندەر  XLE، 39600 $

هایلاندەر  لیمیتد، 43600 $

هایلاندەر  تیتانیۆم 46850 $

لەگەڵ ئەتایبەتمەندییە جیاوازانەدا، هایلاندەر بە بزوێنەری لێكدراوی بەنزین و كارەباییش بەردەستە، كە 4 پستۆنە بە قەبارەی 2.5 لیتر و توانای 243 ئەسپ.

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن