ڤیدیۆهەواڵ

تۆیۆتا، ئامادەكاری بۆ ڕاگەیاندنی بەرهەمێكی ئەفسانەیی دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی، سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ ڕاگەیاندنی نمونەیەكی نوێ‌ لە نەوەی “land cruiser” كە بە خۆشەویستی هەمووان ناسراوە و لە ئۆتۆمبێلە بەناوبانگە پاڵنەرە چوارییەكانی جیهانە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دزەیان پێكراوە، تۆیۆتا بە دوو جۆر ئەم نەوە نوێیەی بەردەست دەخات، كە لە هەردوو جۆرەكەدا گۆڕانكاری بەرچاو لە هەیكەل و دیزایندا كراوە .

جۆری یەكەمی “land cruiser”ی نوێ‌، قەبارەی تایەكانی 20 ئینجە و بزوێنەرێكی 8 پستۆنی لەسەرە بە قەبارەی 5.6 لیتر.

هاوكات جۆری دووەم لە خۆگری بزوێنەرێكی 8 پستۆنە بە قەبارەی 4.6 لیتر كە توانای 304 ئەسپی هەیە و گرێدراوی گێڕ بۆكسێكی 6 نمرەیی كراوە و لە ماوەی 8.5 چركەدا خێرایی دەگاتە (0 كم بۆ 100 كم/ لە كاتژمێرێكدا).


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن