ڤیدیۆهەواڵ

GMC، لە ساڵی نوێدا سپرایزی هەیە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بە پێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆیی و وێنانەی كە دەست پێگەكانی ئۆتۆمبێل لە ئەمریكا كەوتوون، گەورە كۆمپانیای بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل GMC، بەرهەمێكی ناوازەی بە ناوی (YUKON)، لە ناوەڕاستی مانگی 1ی ساڵی داهاتوو ڕادەگەیەنێت.

ئەم بەرهەمەی كۆمپانای GMC دەبێتە نەوەی نوێی كۆمپانیاكە بۆ ساڵی 2021، كە لە ڕووی دیزاین و شێوەدا دەبێتە یەكێك لە ئۆتۆمبێلە سەرسوڕهێنەرە پاڵنەرە چوارییەكانی جیهان.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست میدیاكانی بواری ئۆتۆمبێل لە ئەمریكا كەوتوون، ئەم بەرهەمە لە سەر هەمان ڕاگری (SUBURBAN)، بنیاتنراوە و بە سێ‌ جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت لەوانە بزوێنەری بەنزین بە قەبارەی 5.3 لیتر و توانای 355 ئەسپ، هەروەها بزوێنەرێك بە قەبارەی 6.2 لیتر و توانای 402 ئەسپ.

بزوێنەری گاز بە قەبارەی 3.0 لیتر و توانای 277 ئەسپ.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن