رێبەری ئۆتۆمبێلڤیدیۆگەلەریهەواڵ

لە بێژەریی ڕادیۆییەوە بۆ بەناوبانگترین نمایشكاری ئۆتۆمبێل


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ئەلیكس هێرچی ئوستورالی، ناسراو بە “SUPERCAR BLONDIE” لە ئێستادا یەكێكە لە هەرە پێشكەشكارە بەناوبانگەكانی جیهان و نایاب ترین و ناوازەترین ئۆتۆمبێلەكان لە ڕێی ئەمەوە ناساندن و نمایشیان بۆ دەكرێت.

ئەلیكس، خانمە نمایشكاری ئۆتۆمبێلە بەناوبانگەكان، پاش ئەوەی بەكاری ڕۆژنامەنوسی و وەك پێشكەشكار دێتە ئیماراتی عەرەبی و لە یەكێك لە ڕادیۆكان كاردەكات، بە گرتنی وێنەیەك لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی گرانبەها، دەرگای بە ناوبانگ بوونی بەڕوودا دەكرێتەوە.

ئەم خانمە بە هۆی سەرنج ڕاكێشی و جوانی و بەژن زراڤییەكەی بووەتە جێی سەرنجی هەوادارانی و تەنانەت كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل كێبڕكێی ئەوەیانە كە ئەلیكس نمایشی بەرهەمەكانیان بكات.

ئەلیكس دەڵێت، من وەك ڕۆژنامەنوسێك لە بواری میدیای بیستراو كارم دەكرد، ڕۆژێك ئۆتۆمبێلێكی نایابم بەر چاو كەوت، داوام كرد كە وێنەیەكی لەگەڵ بگرم، پاش گرتنی وێنەكە و بڵاو كردنەوەی لە پەڕەی تایبەتیم، وێنەكە هەوادارێكی زۆری هەبوو، هەر ئەمەش وایكرد، لە 60 هەزار پەیوەست بووی پەڕە تایبەتەكەم بەم ئاست و ناوبانگەی ئێستا بگم و ببمە خاوەنی زیاتر لە 10 ملیۆن فۆڵۆوەرز.

ئەلیكس هێرچی ئوستورالی، ئێستا یەكێكە لە باشترین و سەرنج ڕاكێشترین ئەو خانمانەی لە بواری نمایش و هەڵسەنگاندنی بەرهەمە نایاب و گرانبەهاكانی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل كار دەكەن و هەمیشە دیمەنی تۆمارە ڤیدیۆییەكانی زۆرترین هەواداری هەیە و ئاواتی كۆمپانیاكانیشە بگەن پێی تا هەڵسەنگاندن و پێناسەی نوێترین بەرهەمەكانیان بكات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن