ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

فۆرد، بە ئیسكەیپی نوێ‌، ڕكابەری راڤ 4 دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

فۆرد لەم ساڵدا نوێترین نەوەی ئۆتۆمبێلە پاڵنەرە چوارییەكانی لە جۆری Escape ڕاگەیاند، كە بە ڕای شارەزایان ئەم نەوە نوێیەی فۆرد، ڕكابەرێكی سەرسەختی راڤ4 ی تۆیۆتا دەكات.

ئیسكەیپی نوێ‌، بە ڕووكارێكی تەواو جیاواز و هەوابڕ و سەرنج ڕاكێش بەرهەمهاتووە، لایتینی ئاسۆیی كارپێكەر بە LED و بان پانۆرامی بە ڕەنگی مەیلەو ڕەشە كە نایابییەكی داوەتە هەیكەلی ئۆتۆمبێلەكە.


ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە بە 5 جێگەی سەرنشینی ڕووپۆش كراو بە چەرم، دوو شاشەی بەردەم شۆفێر بە قەبارەی 10 ئینج، ڕزێنراوەتەوە كە كارپێكەری زۆربەی بەشەكانی ئۆتۆمبێلەكەی لەسەر جێگیرە و بە هەست و دەنگ فەرمان جێبەجێ‌ دەكەن، هاوكات شاشەكان گرێدراوی دوو كامێرای پێش و دوا كراون.


ئۆتۆمبێلەكە ڕەچاوی فراوانی و ئاسوودەیی تێداكراوە و پاشخانێکكی شتومەكی بە قەبارەی 1062 لیتر هەیە.

ئەم بەرهەمەی فۆرد، بە جۆری جیاوازی بزوێنەر بەردەست دەخرێت بۆ سالێ‌ دادێ‌ لەوانە، بزوێنەری بەنزین بە قەبارەی 2.0 لیتر توانای 250 ئەسپ، بزوێنەری بەنزین بە قەباری 1.5 لیتر و توانای 180 ئەسپ، هەروەها بزوێنەری لێكداروی كارەبایی و بەنزین بە توانای جیاوازی 198 ئەسپ و 209 ئەسپ.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن