گەلەریهەواڵ

ئەو وڵاتانەی كڕینی ئۆتۆمبێل تیایاندا ئەستەمە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بەشێكی زۆر لە وڵاتانی جیهان بەهۆی ڕەواجدانیان بە بەرهەمی ناوخۆیی باجێكی زۆر دەخەنە سەر كاڵا و شمەكی بیانی، یان هەندێك جار داخراوی و بارودۆخی سیاسی وڵاتان وا دەكات، كە كڕینی شتومەك و پێداویستی وڵاتێكی دیكە سەخت و ئەستەم بێت یان هەر نەكڕدرێت.
ئەمانەی خوارەوە بەشێك لەو وڵاتانەن كە كڕینی ئۆتۆمبێلی مۆێل نوێ‌ تیایاندا ئاستەم و گرانە و باجێكی زۆری دەوێت.

كۆریای باكوور

لە كۆریای باكوور، هاوڵاتیان نەك هەر ناتوانن ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی بكڕن، بەڵكو رێگە پێدراو نییە هاوڵاتی ئاسایی ئۆتۆمبێلی هەبێت، لەم وڵاتەدا ئۆتۆمبێل تەنیا بۆ بەرپرسانی حكومی وڵاتەكەیە و ئەوەش كە هەیە جۆرێك لە ئۆتۆمبێلی مێرسیدسی تەقلیدكراوە بە ناوی پیونگ یانگ 4.
لە كۆریا تەنانەت ڕێپێدراو نییە ئۆتۆمبێلی ئەو وڵاتانەش بكڕدرێت كە هاوپەیمانن، جگە لەو ڕێگرییە ناوخۆییانەی كۆریا، هاوكات بەهۆی سزا ئابوورییەكانی سەریشی هیچ ئۆتۆمبێلێك نایەتە وڵاتەوە.

كوبا

دەسەڵاتدارانی كۆبا، ڕێگری و مەرجێكی زۆر و زەوەندیان لە سەر ئۆتۆمبێلی وڵاتان داناوە، هەر بەهۆی ئەو ڕێكارو سزا و باجە زۆرانە، هاوڵاتیان لەگەڵ ئۆتۆمبێلە كۆن و بەساڵا چووەكاندا ڕۆژگار دەگوزەرێنن.

نیكارگوا

لێرە دزینی ئۆتۆمبێل و پێكدادان دوو هۆكاری سەرەكین كە هاوڵاتیان نەتوانن ئۆتۆمبێلی نوێ‌ بكڕن، لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی نیكارگوا، باجێكی زۆری لەسەر هاوردەی ئۆتۆمبێلی وڵاتان داناوە.

تایلاند

لە تایلاند، ئۆتۆمبێلەكانی مازدا و تۆیۆتا، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ناوخۆدا دروست دەكرێن، دەسكەوتنیان ئاسانە و نرخیشیان گونجاوە، بەڵام لە ئەگەری كڕینی ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل بەرز و كەشخەی وەك بی ئێم دەبلیو، مێرسیدس…هتد ڕیژەی وەرگرتنی باج بۆ كڕینان دەگاتە ئاستی %200.

چین

لە چین، ژمارەیەكی زۆر لە دەستكار و بەرهەمی ناوخۆیی جۆراوجۆر بوونی هەیە و تا ڕادەیەك نرخیان بۆ دانیشتوان گونجاوە، بەڵام ئاستەمە ئۆتۆمبێلێكی گرانبەها بكڕیت بەهۆی زۆری باج لە پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی.

ئەندۆنیزیا

لە ئەندۆنیزیا، باجێكی زۆر لەسەر هاوردەی ئۆتۆمبێل هەیە، بەجۆرێك نرخی تۆیۆتا پریۆس دەگاتە 65 هەزار دۆلار، بی ئێم دەبلیو 175 هەزار دۆلار، رۆلز رایس 1 ملیۆن دۆلار، كە ئەم نرخانە هەندێك جار بەجۆرێكیان لێ‌ دێت، چەند قاتی نرخی ئاسایی بازاڕەكانی جیهان تێ‌ دەپەرێنن.

مالیزیا

لە پێناو بازاڕ گەرمی بۆ ئۆتۆمبێلی ” پرۆتۆن” كە بەرهەمی ناوخۆییە، حكومەتی مالیزی، باجێكی زۆری لەسەر بەرهەمی دەرەكی داناوە، بە نموونە نرخی تۆیۆتا كامری، هۆندا ئەكۆرد، دوو بەرابەری نرخی ئاسایی دەبنەوە و بۆ كڕینی ئۆتۆمبێلێكی مێرسیدس SLS MAG، هەندێك جار نرخ تا ئاستی 600 هەزار دۆلار دەڕوات.

سەنگافورە

لە سەنگافورە، گەر مەیلی كڕینی ئۆتۆمبێلێكت هەبێت دەبێ پێشوەختە فۆڕمێك پڕ بكەیتەوە و ڕەزامەند بیت بە پێدانی ساڵانەی 52 هەزار دۆلار، هاوكات دەشبێت پابەندی ئەو باجە بیت كە حكومەت لەسەر هاوردەی ئۆتۆمبێلی دادەنێت.
لەم وڵاتە، نرخی ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی وەك هیوندای ئەكسێنت تا ئاستی 50 هەزار دۆلار تێچووی كڕینییەتی.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن