ڤیدیۆهەواڵ

داتسۆن،كۆنتڕۆڵی بازاڕەكانی ئاسیا و ئەوروپا دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای داتسۆنی ژاپۆنی بە بەرهەمێكی نوێی كە ناوی” on – DO”ە گەڕاوەتەوە نێو كێبڕكێی بازاڕ و بەهۆی هەرزانی و كەمخەرجییەكەشی خواستێكی زۆری لە بازاڕەكانی ئەوروپا و ئاسیا لە سەرە.

ئەم بەرهەمە نوێیەی داتسۆن، نرخی لە 9 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەكات و تەواوی تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلێكی خێزانی هەیە، كە ڕووكار و هەیكەلێكی جوان و سەردەمیانەی بە پێی پێوەری ئایرۆداینامێك هەیە.


داتسۆنی نوێ، جێی 5 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە و ڕووكاری بەردەم شۆفێر شاشەیەكی هەستەوەرە و پەیوەستكراوی پرۆگرامە تەكنەلۆجییەكانی سەردەمە و هەمان شاشە سوودی لێ دەبینرێت بۆ بینینی پێشوو و دوای ئۆتۆمبێلەكە.

داتسۆن ” on – DO” كورسییەكانی هۆیەكانی ساردی و گەرمی تێدایە، هاوكات لە ڕێی سیستمی LOSFIX، منداڵ تیایدا سەلامەتە و كورسییەكەی دەبێتە پارێزەر بۆی.

ئەم بەرهەمە نوێیەی كۆمپانیا ژاپۆنییەكە، بە بزوێنەری 1.2 لیتر و 1.5 لیتر بە توانای 87 و 106 ئەسپ بەردەستە و بە گێڕ بۆكسیی ئۆتۆماتیكی 5 نمرەیی و 6 نمرەیی پەیوەستە


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن