ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

ڕكابەرەكەی “تێسلا” ڕاگەیەنرا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بایتۆن ئەلكتریك SUV، ئەو ئۆتۆمبێلەی دەبێتە ڕكابەری سەرسەختی ” تێسلا” ڕاگەیەنرا.

كۆمپانیای “بایتۆن”ی چینی ڕایگەیاندووە: بە نوێترین بەرهەمی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانیان ڕكابەرییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای تێسلای ئەمریكی دەست پێدەكەن.

لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی بزنس ئیسایدەر، دانیێل كێرشرت، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای بایتۆن، وتویەتی: هەنگاوێكی گەورەمان بڕی بۆ گەیشتن بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی ناوازە كە دەبێتە بازدانێكی گەورە لە بواری بەرهەمە كارەباییەكان و ڕكابەرەكانیشمان تێ‌ دەپەڕێنین.


بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای بایتۆن، ڕایگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەكەیان دەبێتە جێی سەرنجی گەنجان و تەواوی تواناكانیان بۆ گەیشتن بە ئەوپەڕی ئاسوودەیی و بەردەستی تەكنەلۆجیا تیا بەگەڕ خستووە.

وا بڕیارە ئەمساڵ ئەم بەرهەمەی كۆمپانیا چینییەكە بكەوێتە دەست كڕیارانی.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن