ڤیدیۆهەواڵ

تۆیۆتا كرۆلا 2020 پڕ فرۆشترینە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ژاپۆنییەكان، لە فرۆشی تۆیۆتا كرۆلای 2020 مانگی ڕابردوو ژمارەی پێوانەییان تۆمار كردو بەیەكێك لە ئۆتۆمبێلە پڕ فرۆشەكانی جیهان دیاریكرا.

بەهۆی ئەو تایبەتمەندییە زۆر و زەوەندانەی كە هەیەتی و لە ڕووی ڕووكار و دیزاینیشەوە كەشخە و سەرنج ڕاكێشە، ئۆتۆمبێلە نوێكەی تۆیۆتا” كرۆلا 2020″ زۆرترین خواستی لەسەر بووە و فرۆشێكی زۆری هەبووە بەراورد بە هاوتاكانی.

ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی كۆمپانیای تۆیۆتا، بەهۆی سیستمەكانی، كارپلای، ئەندرۆید دەتوانێت بە زۆربەی مۆبایلە زیرەكەكانەوە ببەسترێتەوە، و تایبەتمەندی دیاریكردنی شوێن و داواكردنی بەهاناوەچوونیشی تێدا یە.

كرۆلای 2020 تەواوی ڕووكارەكەی بە هەستەوەری ئاگاداركردنەوە و كامێرا ڕووپۆشكراوە و لە هەموو لایەكەوە ئاسانكاری بینین و ئاگادار بوون بۆ شۆفێر دەكات.
كرۆلای نوێ‌، خاوەنی بزوێنەرێكی بەنزینی چوار پستۆنە بەقەبارەی1.6 لیتر، كە توانای 132 ئەسپی هەیە و گرێدراوی گێڕ بۆكسێكی 6 نمرەییە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن