ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

FAW بە ئۆتۆمبێلێكی نوێ‌ دەگەڕێتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای FAWی چینی، ئامادەكاری بۆ خستنەبازاڕی بەرهەمە نوێكەی دەكات، كە بە پێی ڕاپرسییەكانیان لە بازاڕەكانی ئاسیا و ڕووسیادا خواستێكی زۆری لەسەر دەبێت.

ئۆتۆمبێلە نوێكەی FAW ناوی (Bestune T77)ە، كە ئۆتۆمبێلێكی ناوازەی پاڵنەری چوارییە و پێودانگی ئایرۆداینامێكی تیا پەیڕەو كراوە و بە دیزاینێكی ناوازە نەخشەسازی بۆكراوە.

وێڕای نەخشەسازییەكی ناوازە لە ڕووی ڕوناكی و عەتەر و شێوازی ویل و تایەكانی، ڕووكاری ئۆتۆمبێلەكە كەشخەو سەرنج ڕاكێشە و لە ناوەوەش باشترین سیستمە تەكنەلۆجییەكانی تێدا جێگیر كراوە كە لە ڕێگەی دوو شاشەوە فەرمان وەردەگرن.

ئۆتۆمبێلە نوێكەی FAW، كامێرایی پێشوو دوا، هەستەوەری تایبەت بە دیاریكردنی مەودای ئۆتۆمبێلەكان، سیستمی پاڵنەری تەگەری چواری و دوانی، سیستمی گرتنەوەی خۆكار و دژە خلیسكی تێدا جێگركراوە.

بزوێنەری ئەم بەرهەمە، بە دوو جۆر بەردەست دەبێ، بەنزین بە قەبارەی 1.2 لیتر بە توانای 143 ئەسپ، هەروەها بزوێنەری قەبارە 1.6 كە هەردوو جۆرەكە گرێدراوی گێڕبۆكسی 7 نمرەیی كراون.

نرخی (Bestune T77) لە بازاڕەكانی چین، لە 10 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن