رێنماییهەواڵ

مەرجەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێم ڕاگەیەنرا 


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

نووسراوەكە لەلایەن بەشی كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتەوە دەرچووە، واژۆی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی بەژمارە ژمارە 2700ی بەسەرەوەیە و لە 30/1/2020 دەرچووە، وێنەیەكی دراوەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری.

لە نووسراوەكەدا مەرجە گشتییەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو، ئۆتۆمبێلی سفر كیلۆمەتر و سزاكانی سەرپێچیكاران ڕوونكراونەتەوە.

لە خاڵی نۆیەمی مەرجە گشتییەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلدا هاتووە، “گشت ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە سووتەمەنی (بەنزین، گاز، غاز و كارەبا) كاردەكەن دەهێنرێنە ژوورەوە بەپێی ڕێنماییەكان.

ئامێرەكانی كشتوكاڵی و بونیادنان تا ڕێكەوتنی 15/3/2020 لەلایەن تاقیگەكانی كوالیتی دەروازە سنوورییەكانەوە پێویستی بە بڕوانامەی (COC) نییە”.

سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی بەكار‌هاتوو، لە خاڵی یەكەمیدا هاتووە؛ ئەو ئۆتۆمبێلانەی تا 1/1/2020 هاتوونەتە دەروازە سنوورییەكان ڕێگەیان پێدەدرێت بهێنرێنە ناو هەرێمی كوردستانەوە.

یەكێك لە مەرجەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی سفر كیلۆمەتریش ئەوەیە، ئەوانە ڕێگەیان پێدەدرێت هاوردە بكرێن كە كاتێك دەگەنە دەروازە سنوورییەكان نابێت لە 100 كیلۆمەتر زیاتر رۆیشتبن و بە سفر ئەژمار دەكرێن.

هەروەها هەركەسێكیش سەرپێچی بكات، لەنێوان پێنج بۆ 30 ملیۆن دینار سزا دەدرێت و لەكاتی چواربارە و چەند بارەبوونەوەی 30 ملیۆن دیناری تر دەخرێتە سەر سزاكەی.

جێی ئاماژەیە، مەرجەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل، پاڵپشتە بە ڕێنمایی ژمارە 8ی ساڵی 2019ی تایبەت بە مەرجەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتووە، بەپێی دەسەڵاتی دراو بە وەزیر لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 6ی ساڵی 2009، پاڵپشت بە كۆنووسی هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و دارایی و ئابووری.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن