ڤیدیۆگەلەری

جیلی atlas proی ڕاگەیاند


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل
كۆمپانیای جیلی كە لە لایەن وڵاتی چینەوە خاوەندارێتی دەكرێت، بەرهەمێكی نوێی ڕاگەیاند، كە پەرە پێدراوی نەوەیەكی نوێی جیلی ئیمگراندە و ناوی atlas proی لێنراوە.

ئۆتۆمبێلە چینییەكە، ڕووكارێكی سەرنجڕاكێشی بە درێژی 4.53م و فراوانی 1.83م و 1.71م بەرزیی هەیە، كە قەبارەی تایەكانی 20 ئینجە ولە ڕێی سیستمێكی ئەلكترۆنی چاودێری كەم و زیادی هەوای تایەكان دەكات و بان پانۆرامییە.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە نوێترین پرۆگرامە تەكنەلۆجییەكانی تێدا بەردەستە و دوو شاشەی هەستوەری تێدایە كە لە ڕێی دەنگەوە فەرمان وەردەگرن و كارەكان جێبەجێی دەكەن.

هاوكات سیستمی ئاگاداركردنەوەی لایەنی پەیوەندیداری تێدایە لە كاتی تووش بوون بە ڕووداوی نەخوازراو دەتوانرێت ئاگاداری بداتە لایەنە فریاگوزارییەكان بۆ بەهاناوەچوون، تەواوی لاكانی ئۆتۆمبێلەكەش كامێرا ڕێژكراوە.


ئۆتۆمبێلە نوێكەی جیلی، بە هەردوو سیستمی هەڵسوڕێنەری تەگەری دوانی و چوارییە .

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە، بۆ بازاڕەكانی ئاسیاو ئەوروپا بەرهەم هاتووە و بە دوو جۆر بزوێنەری بەنزین بە قەبارەكانی 1.5 لیتر بە توانای 177 ئەسپ و تۆربۆ 1.8 لیتر بەردەست دەبن كە گێڕ بۆكسێكی 7 نمرەییان بۆ دانراوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن