ڤیدیۆهەواڵ

كیا، گەوهەرێكی ناوازە لە ئۆتۆمبێلە پاڵنەرە چوارییەكانی ڕاگەیاند


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لە ئێستادا كۆمپانیای كیای كۆریای باشوور، سەرقاڵی تاقیكاریی نوێترین نەوەی sorento یە، كە یەكێكە لە ئۆتۆمبێلە خواست لەسەر و پڕ جەماوەرییەكانی.

بە پێی ئەو تۆمار و وێنانەی بڵاو بوونەتەوە، كیا لە سۆرینتۆی 2021 دا گۆِرانكاری تەواوی بەسەردا هاتووە و دیزاین و شێوەی زۆر جیاوازی لەگەڵ نەوەكانی پێشخۆی هەیە، بەجۆرێك گۆِرانكاری لە پێشی ئۆتۆمبێلەكەدا كراوە كە هێزو تواناو سەرنجڕاكێشی نیشان دەدات بەهۆی عەتەری ڕوپۆش بە كرۆم و لایتینی ناوازە كە لە هەر لایەكی ئۆتۆمبێلەكەدا 4 ڕووناكی دەری كارپێكەر بە LED بوونی هەیە.

سۆرینتۆی نوێ‌، پەیوەستی پرۆگرامە تەكنەلۆجییەكانی سەردەمە و كامێرای چاودێری لاتەنیشتەكان و پێش و دوا ڕۆڵی بەرچاوی لە ئۆتۆمبێلەكەدا هەیە، هاوكات سیتمی هەڵسوڕێنەری تەگەری پێشوو دوا بە جیا و هەرچوار تەگەر پێكەوەی تیا ڕەچاو كراوە و سیستمەكانی ئاژووتنی خۆكار و هێنانەوە سەر ڕێگە و دژەخلیسكی تێدایە.

بڕیارە بزوێنەری جیاواز لەم بەرهەمەدا بەگەڕ بخرێت لەوانە، بزوێنەری بەنزین بە قەبارەی 2.4 لیتر و توانای 188 ئەسپ، بزوێنەری تۆربۆچارج بە قەبارەی 1.6 ایتر و بزوێنەری گاز بە قەبارەی 3.0 لیتر كە سەرجەمیان گرێدراوی گێڕبۆكسی 7 نمرەیی كراون.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن