رێنماییهەواڵ

سزا بۆ جگەرەكێشان لە ناو ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی گشتی دانرا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كێشانی جگەرە لەناو هۆیەكانی گواستنەوەی گشتی قەدەغە دەكات و بڕی 10 هەزار دینار وەك سزا دیاری دەكات.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمانی وەزاری ژمارە (3502/ د لە 23/12/2019) بڕیاری دا بە قەدەغەكردنی جگەرەكێشان لە ناو هۆیەكانی گواستنەوەی گشتی و هەر شۆفێرێك سەرپێچی بكات بە بڕی (10)  هەزار دینار سزا دەدرێت.

لە فەرمانەكەدا جەختكراوەتەوە، كە لایەنی جێبەجێكار بۆ لێپێچینەوە و سزادان دەكەوێتە ئەستۆی پۆلیسی ڕێكارەكانی شارەوانی و پۆلیسی هاتووچۆ.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن