گەلەریهەواڵ

مێرسیدس،بەرهەمهێنانی نەوەیەكی ئۆتۆمبێلەكانی ڕاگرت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

پاش دوو ساڵ لە بەرهەمهێنانی مێرسیدس (PICK UP X- CLASS)، كە بە هاوبەشی لەگەڵ نیسان بەرهەمی دەهێنا، بڕیاری ڕاگرتنی داو چیتر لەو جۆرە ئۆتۆمبێلە بەرهەم ناهێنێت.

هەردوو كۆمپانیای مێرسیدس بێنزی ئەڵمانی و نیسانی ژاپۆنی، لە سەر هەمان بناغەی بەرهەمهێنانی نیسان ناڤارا، دوو ساڵ سەرقاڵی بەرهەمهێنانی (PICK UP X- CLASS) بوون كە لە سەرەتای ئەم مانگەوە كۆمپانیا ئەڵمانییەكە ئەو هاوبەشییەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا چیتر (PICK UP X- CLASS) بەرهەم نەهێنێت.


مێرسیدس بێنز، ڕایگەیاندووە، لە سەروەختی هاوبەشیكردنییەوە، (PICK UP X- CLASS) 32 هەزار دانەی لێفرۆشراوە كە تا دەهات ئاستی فرۆشی دادەبەزی و بەهۆی گرانی نرخەكەی نەیتوانی ببێتە ڕكابەری هاوتاكانی و خواستێكی ئەوتۆی لەسەر نەبوو.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن