گەلەریهەواڵ

تۆیۆتا: هایلوكس بە بزوێنەری لێكدراوی كارەبای و سووتەمەنی بەرهەم دەهێنێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لە میانی تاقیكردنەوەی نمونەی دروستكراویدا لە تایلاند، چەند وێنەیەكی تۆیۆتا هایلۆكسی 2021 بڵاوبووەتەوە كە بووەتە مایەی سەرنج ڕاكێشانی میدیا و هەوادارانی ئەم بەرهەمە ناوازەیە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن و لە میدیاكانی تایبەتمەند بە شیكاری ئۆتۆمبێل بڵاو بوونەتەوە، لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوەی تۆیۆتا هەیەتی تا ساڵی 2025 دەیەوێت تەواوی بەرهەمەكانی بكاتە كارەبایی و دەست بەرداری سووتەمەنی ببێت لە بزوێنەردا.

لەم نەوە نوێیەی تۆیۆتا هایلۆكس2021 دا بزوێنەری لێكدراوی كارەبایی و سووتەمەنی سەرەتای ئەو كارەیە كە تۆیۆتای ژاپۆنی دەیەوێـت دەستی پێبكات لە بزوێنەری بەرهەمەكانیدا.

هاوكات لە هایلۆكسی نوێدا گۆڕانكاری گەروە لە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا كراوە و گرنگی بە فراوانی و ئاسوودەیی شۆفێر و سەرنشین دراوە هەروەها، لە ڕووی عەتەر و لایت و دۆسە و چەمەرەكانییەوە بەراورد بە نەوەكانی پێشتر گۆڕانكاری لەم بەرهەمە تازەیەدا هەیە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن