گەلەریهەواڵ

شێفرۆلێت: ئیكۆیونێكس 2021 بە شێوازێكی ناوازە بەردەست دەخات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای شێفرۆلێت، نەوەیەكی نوێی بەرهەمەكانی لە جۆری ” Equinox” بۆ ساڵی 2021 بە 5 جۆری ناوازە بەردەست دەخات كە دیزاین و شێوازێكی سەرنجڕاكێشتری هەیە بە بەراورد بە نەوەكانی پێشتری.

ئەم نەوە نوێیەی شێفرۆلێت، لە یەك كاتدا دەتوانرێت هەر چوار تەگەرەكانی هەڵبسوڕێت، ڕووكاری پێشەوەی هێرشبەرانە و كەمەندكێشە، شێوازی لایت و عەتەرەكەی هێزی ئۆتۆمبێلەكەی تیادا دەخوێنرێتەوە.

شێفرۆلێت ” Equinox” بە 5 ئاست بەرهەم دێت، كە بریتین لە: ( ” Equinox” – premier – LT – LS – L – RS).

لە ڕووی سیستمەكانی سەلامەتی، ” Equinox”-ی نوێ‌ سیستمی دیاریكردنی لاینەكانی شەقام، ئاگاداركەرەوەی لادان لە سەر لاینەكانی شەقام، دیاریكاری ڕێنمایی و هێماكانی هاتوچۆی پێش ئۆتۆمبێل، خۆگرەوەی خودكار لە ساتی پەڕینەوەی مرۆڤ و پێكدادانی تێدا بەگەڕ دەخرێت.

هەروەها لە ڕێی ( HD Surround Vision Camera) دەنگ و ڕەنگی ئۆتۆمبێلەكە كەشێكی لەبار بۆ ژینگەی دەرەوە دەڕەخسێنێت و وێنە و دەنگی دەرەوە لە ئەگەری دۆخی مەترسیدار لە بەركەوتنی مرۆڤ یان ئۆتۆمبێلێكی دیكە دەگەیەنێتە شۆفێر و تەواوی ئۆتۆمبێلەكەش ڕووپۆشی كامێرا كراوە.

ئەم بەرهەمە نوێیەی شێفرۆلێت بڕیارە لە پایزی ئەمساڵدا لە بازاڕەكانی جیهاندا بەردەست بێت.

شێفرۆلێت ” Equinox”-ی 2021، بە بزوێنەری تۆربۆ – بەنزین بە قەبارەی 1.5 و 2.0 لیتر كە گرێدراوی گێڕبۆكسی 6 نمرەییە بەردەست دەبێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن