پرۆفایلگەلەریهەواڵ

هایلاندەری نوێ‌، بە سێ‌ ریز كوشن، هەم وەرزشی هەم خێزانی


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی، هایلاندەر X.S.E – 2021ی ڕاگەیاند، كە ئۆتۆمبێلێكی خێزانی سێ ڕیز كوشنە بە دیزاینێكی وەرزشی.

ڕووكاری پێشەوەی ئۆتۆمبێلە نوێكەی تۆیۆتا، بە دوو عەتەری دەرەچە ئاسۆیی هێز و ناوازەیی ئۆتۆمبێلەكەی تێدا خراوەتە ڕوو، لە گەڵیدا گۆڕانكاری بەرچاو لە شێوازی لایت و بلاجگتۆرەكاندا هەیە كە بە شێوازی ئاسۆیی و شاوڵی لە تەنیشتی عەتەرەكانەوە جێگیر كراون.

لەم بەرهەمە ناوازەیەی تۆیۆتا هایلاندەردا، جێ دەستی نەخشەسازی وەرزشیانە بەدیدەكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی هێندەی دیكە دڵگیر تر كردووە بە تایبەت كە پێوانەی 20 ئینجی بۆ تایەكان دانراوە ئەوەندەی دیكە شێوازە وەرزشییەكە لەم بەرهەمەدا ڕەنگی داوەتەوە.

ئۆتۆمبێلەكە بە تەواوەی گۆڕانكارییەوە بەردەست دەبێت و تاكە شت كە وەك خۆی ماوە بزوێنەرەكەیەتی كە هیچ گۆِرانێكی تێدا نەكراوە ئەویش بزوێنەرێكی 6 پستۆنە بە قەبارەی 3.5 لیتر كە توانای 299 ئەسپی هەیە و گێڕبۆكسێكی 8 نمرەیی بۆ دانراوە.


هایلاندەری نوێ‌ بە سیتمەكانی هەڵسوڕێنەری تەگەری دووانی و چواری و لە یەك كاتدا هەر چواری بەشێوەیەكی بەردەوام تیا بەگەڕ خراوە و توانای گێڕەكەی وا یەكانگیر كراوە زۆر لەوە زیاتربێت كە بۆ توانای هەڵسوڕانی تەگەرەكانی دانراوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن