رێنماییهەواڵ

هاتوچۆی هەولێر، چەند كارئاسانییەك بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر بڕیاریدا لەچەند بوارێكدا كار ئاسانی بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران بكرێت لە ڕایی كردنی مامەڵ و پێدانی بڕە پارەی سزا و مامەڵەكانیان.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆِری كۆمەڵایەتی فەیسبوك، نوسیویەتی: بەڕێز عەمیدی ماف، دیدار عومەر قادر بڕیاریداوە بە چەند كارئاسانییەك بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران كە بریتین لە:

-جێبەجێكردنی بڕیاری دانی پارەی سزای هاتوچۆ بەشیوەی قیست بەبێ هیچ پێشەكییەك، كەپێشتر دەبووایە هاوڵاتی بڕی (250000) دیناری وەك پێشەكی بدایە.

-لەكاتی ئەنجامدانی كڕین و فرۆشتن لەسەر هەر ئۆتۆمبێلێك كە پارەی سزای لەسەر بێت دەتوانرێت پارەكە نەدرێت و بكرێت بەقیست، وە بكەوێتە سەر لایەنی كڕیار بەمەرجێك هەردوولا ( كڕیار و فرۆشیار ) ڕازی بن وەكڕیار بەڵێننامە بدات لەهاتوچۆ، كەپارەكە لەماوەی ساڵێكدا دەدات.

-لەئەگەری بەسەرچوونی ساڵیانە و كەڵەكەبوونی بڕێكی زۆری پارەی سزای هاتوچۆ، ڕێگا دەدریت بەتازەكردنەوەی ساڵیانە بەمەرجێك خاوەن ئوتۆمبێل بەڵیننامە پڕبكاتەوە كە لەماوەی ساڵێك پارەكە بدات، وەساڵیانەكەشی بۆماوەی ساڵەكە بۆنوی دەكرێتەوە.

-پشكنینی ئۆتۆمبێل لەحاڵەتی كڕین و فرۆشتن كەپێشتر تەنها بۆماوەی 6مانگ كاری پێدەكرا، كرایە ماوەی ساڵێك.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن