پرۆفایلگەلەریهەواڵ

كیا تێلۆراید، براوەی خەڵاتە جیهانییەكانە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كیا تێلۆراید، لە ئۆتۆمبێلە كشەخە و ناوازەكانی كۆمپانیای كیای كۆریای باشوورە كە خواستێكی زۆری لەسەرە و ئۆتۆمبێلێكی كەشخەی شێوە وەرزشی و ناوازەیە، تەنیا لە ساڵی 2019دا ئەم بەرهەمە كۆرییە، براوەی دوو خەڵاتی بەناوبانگی جیهانییە.

تێلۆراید، كە ئێستا لە ئەمریكا لە ئۆتۆمبێلە خواست لەسەرەكانە و وەك باشترین ئۆتۆمبێلی شێوە وەرزشی لێی دەڕوانرێت، لە دەستنیشانكراوانی باشترینەكانە بۆ وەرگری خەڵاتی ساڵی 2020.

هەریەكە لە خەڵاتەكانی (NACTOY) بۆ باشترین ئۆتۆمبێلی وەرزشی ئەمریكا و (MotorTrend) بۆ باشترین ئۆتۆمبێلی وەرزشی suv و خەڵاتی (10 Best)باشترینەكانی ساڵ كە لە لایەن گۆڤاری (Car and Driver)دەبەخشرێت دراونەتە توحفە كۆرییەكە.

كیا تێلۆراید، هێزی 291 ئەسپی هەیە بە بزوێنەری ڤی 6 و قەبارەی 3.8 لیتر، 8 جۆری خێرایی خۆكارانەی هەیە، تایبەتمەندی لم و قوڕ و بەفری لە خۆگرتووە بۆ ئەوەی جڵەوێكی باشتری هەبێت بە تایبەتمەندی زیرەك و ئیكۆ و سپۆرت و كەمفۆرت.

پانییەكەی 78ئینجە بە 69 ئینجی بەرزی لەگەڵ درێژی بە قەبارەی 196 ئینج نێوانی ویلەكانی 114 ئینجە لایتی لیدی لە خۆگرتووە كە شێوەیەكی جوانتری پێداوە بە قەراغی ئەو شوێنانەی كە دیارن لە گۆشە جیاوازەكانەوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن