رێبەری ئۆتۆمبێلهەواڵ

ڕێنمایی نوێ سەبارەت بەرێگا پێدان بە ڕەشكردنی جامی ئۆتۆمبێل


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

هاتوچۆی هەرێم ڕأیدەگەیەنێت، پاش ڕاگرتنی بڕیاری رێگا پێدان بەجام ڕەشكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەكی كورت بەمەبەستی دەرچوونی ڕێنمایی نوێ، ئەمڕۆ دووبارە ڕەزامەندی درا بەجێبەجێكردنی بڕیارەكە، بەم شێوەیەی خوارەوە:


– ڕێگا دەدرێت بەڕەشكردنی هەردوو جامی لاتەنیشتی پێشەوەی لای شۆفێرو لای سەكن بەبڕی 50% كەپێشتر تەنها 30% بوو.
– ڕێگا دەدرێت بە ڕەشكردنی هەردوو جامی لاتەنیشتی پشتەوە لای سەكن و لای شۆفێر بەبڕی 80% كە پێشتر تەنها 50%بوو.
– جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل بەهیچ شێوەیەك و بەهیچ بڕێك ڕەش ناكرێت.
– ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لەكۆمپانیای خۆیان جام ڕەشن ئەوانیش ڕێژەی ڕەشكردنیان نابێت لە 80% زیاتر بێت.
– جام ڕەشكردن تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕێگا پێدراوە وە بۆ كرێ و تاكسی ڕێگاپێدراو نیە.
– هەمان ڕسوماتی كە لەرێنماییەكان دیاریكرابوون لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت لەبری جام ڕەشكردنی ئۆتۆمبێلەكانیان ساڵانە.
– ئەم بریارە لەڕۆژی 10/2/2020 جێبەجێ دەكرێت و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی هاتوچۆی شارەكان بكەن بەمەبەستی ڕێگا پێدان بەجام ڕەشكردن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن