هەواڵ

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریی دەداتە شۆفێران


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا، هۆشداریی دەداتە شۆفێران، تا لە ئەگەری بەفربارین و دابەزینی پلەکانی گەرمادا هۆشیارانە و بە وریاییەوە شۆفێری بکەن و لە ڕووداوی نەخوازراو دووربن.

 

ئاگاداریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێرانی به‌ڕێز ئاگادارده‌كاته‌وه‌، به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی، ئه‌گه‌ری به‌فربارین و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر پله‌ی سه‌دی له‌سه‌نته‌رو ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی، بۆیه‌ داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین به‌وریاییه‌كی زۆره‌وه‌ ئۆتۆمبێل لێبخوڕن و خێراییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی دووربن له‌روداوی نه‌خوازراو


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن