پرۆفایلگەلەریهەواڵ

نەوەیەكی نوێی تۆیۆتا camry بە گۆڕانكاری نوێوە دەركەوت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی، لە ئێستاوە دەستی كردووە بە وەرگرتن و تۆماركردنی خواست بۆ كڕینی نوێترین نەوەی camry، كە بە دیزاین و تایبەتمەندی نوێوە بەردەستی دەخات.

تۆیۆتا camry s- editionی نوێ‌ بە ڕووكارێیكی زۆر سەرنج ڕاكێش و وەرزشیانە كە لە خۆگری گۆِرانكاری گەورەیە لەڕواڵەت و توانایدا بە ڕەنگی سپی و هێڵكاری ڕەش لەدۆسەكانیدا و ڕەشی تەواو لە سەقفەكەیدا هەمووانی تووشی شۆك كردووە.

تۆیۆتا camry s- edition لە خۆگری سیستمی ( Toyota Safety Sense 2.0)ە كەناوازەترین سیستمی سەلامەتی سەردەمە بۆ گیانی سەرنشین و پیادەڕەوانیش كەخۆكارانە لە ڕووداوی ترسناك و نەخوازراودا ئۆتۆمبێلەكە دەوەستێت و بەر لەڕووداو ئاماژە دەداتە شۆفێر و خۆشی كردەی وەستان ئەنجام دەدات.


لەم بەرهەمە نوێیەی camry یدا، سیستمی دیاریكردنی لاینەكانی شەقام و هێنانەوە سەرهێڵی شەقامەكان لە كاتی لادان و ناسینەوەی ئاماژەكانی هاتوچۆ بوونیان دەبێت.

ئەم نەوە نوێەی كۆمپانیا ژاپۆنییەكە، هەستەوەری تایبەتی بۆ ڕووناك كردنەوە و جامی پێشەوە تێدایە كە خۆكارانە لایت و فڵچەكان كاردەكەن، هاوكات كوشنەكانی كارەباییە و سیستمی ساردی و گەرمی تێدا جێگیرە و بە هۆی بوونی سیستمی (Winter Comfort) ئۆتۆمبێلەكە شیاوە بۆ بەكارهێنان لەوڵاتانی زۆر سارد دا.


بڕیارە camry نوێ‌ بە بزوێنەری بەنزین 4 پستۆن بە قەبارەی 2.5 لیتر و بە توانای 181 ئەسپ بەرهەم بێت و گێرێكی 6 نمرەیشی دەخرێتە سەر.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن