ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

كیا (sonet) بۆ ڕكابەری هاوشانەكانی بەڕێوەیە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لە میانی نمایشەكانی پێشانگەی (Auto Expo 2020) لە هندستان، كۆمپانیای كیای كۆریای باشوور، سەرنجی ئامادەبووانی بە نوێترین بەرهەمی خۆی ڕاكێشا كە ئەویش كیا (sonet) بوو.

بە بڕوای شارەزایان، ئەم بەرهەمە نوێیەی كیا، ڕكابەری هەریەكە لە هیوندای (CRETA) و (Tiguan )ی ڤۆڵكسواگن دەكات لە داهاتوودا.

كیا(sonet) ئۆتۆمبێلێكی دەبڵ ئەكسلە و لە قەبارەدا مام ناوەندە، دیزاینێكی ناوازە و سەرنج ڕاكێشی هەیە و دەستكارێكی بێ‌ وێنەی كۆرییەكانە لە ڕووی كواڵتی و نەخشەسازییەوە كە تیایدا شێواز و قەبارەی تایەكان و دۆسەو توڵە ڕوناكیدەرەكانی و بان پانۆرامییەكەی ناوازەییەكی لە ڕادەبەدەری بە ئۆتۆمبێلەكە بەخشیوە.

بڕیارە ئەم بەرهەمە نوێیەی كیا، بزوێنەری كەم خەرجی بۆ دابنرێت بە قەبارەكانی 1.2 لیتر و توانای 83 ئەسپ، 1.4 لیتر و توانای 90 ئەسپ هەروەها بە بزوێنەری تۆربۆ قەبارەی 1.0 لیتر و توانای 120 ئەسپ، كە سەرجەمیان بە گێڕبۆكسی 6 نمرەیی پەیوەست دەكرێن.

كیا (sonet)، سەرەتا لە بازاڕەكانی هندستان بەردەست دەبێت و دواتر ڕەوانەی تەواوی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت و نرخە جیهانییەكەشی لە 11 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن