گەلەریهەواڵ

(KIA TELLURIDE) بازاڕی گەرمە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل-ئارام سەردار

دوای ماوەیەکی کەم لەنمایشکردنی نوێترین بەرهەمی خۆی لەلایەن کۆمپانیا کیا مۆتۆڕز، لەئێستا (KIA TELLURIDE) بووەتە پڕ فرۆشترین جۆری ئۆتۆمبێلەکانی.

کیا تیلۆڕاید، کە یەکێکە لەئۆتۆمبێلە ناوازەکانی کیا مۆتۆڕز، ماوەیەکە لەهەرێمی کوردستان بەردەستە، بەر لەوەی بگات بەدەیان کەس ناوی خۆیان تۆمارکردبوو، بەڵام هەمووی بۆ کڕین نەبووە.

بریکارێکی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی کیا بۆ(خەڵک)وتی، ئێستا (KIA TELLURIDE) زۆرترین خواستی لەسەر هەیە و ڕۆژانە ٤بۆ٥ تیلۆڕاید دەفرۆشرێت، چونکە جگە لە گونجاوی نرخەکەی، مواسەفاتی زۆر باشی تێدایە.

وتیشی، پێشتر کیا موهاڤی هەبوو مەکینەی ۳۸۰۰، بەڵام ئێستا موهاڤی بۆ عیراق دروست ناکرێت و تەنها بۆ ناوخۆی خۆیانە، لەبەرامبەردا جۆری کیا تیلۆڕاید دروستکراوە بەهەمان هێزی مەکینەکەی کە ۳۸۰۰ە.

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن