پرۆفایلگەلەریهەواڵ

هیوندای Solaris نەوەیەكی نوێی ئۆتۆمبێلی گەنجانە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای هیوندای كۆری، وێنەو زانیاری لەسەر نەوەیەكی نوێی بەرهەمەكانی بڵاوكردەوە، كە یەكێكە لە زنجیرەی ئۆتۆمبێلە كەمخەرجەكانی و درێژە پێدەری هیوندای Accent دەبێت كە لە بازاڕەكانی ئاسیادا خواستێكی لە ڕادەبەدەری لەسەرە.

ئەم بەرهەمە نوێیەی هیوندای، گۆڕانكاری لە ڕادەبەدەری تێدا كراوە و دیزاینێكی سەرنجڕاكێشی هەیە بە تایبەت لە ڕووكاری پێشەوەیدا عەتەری دەرەچە فراوان و گەورەی بۆ دانراوە و لایتەكانی فراوانتر و سەرنج ڕاكێشتر دەردەكەون.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەش بەهەمان شێوە گۆِرانكاری زۆری تێداكراوە و بەردەم شۆفێر جیا لە شاشەی زانیارییەكان شاشەیەكی هەستەوەری گەورەشی تێدا چەسپاوە كە لە ڕێی دەنگەوە فەرمان وەردەگرێت بۆ جێبەجێكردن.

سیستمی بەهاناوە چوون، یەكێك لە نوێگەرییەكانی ئەم نەوە نوێیەی هیوندایە، كە پەیوەستە بە مانگە دەستكردەكانەوە و لە كاتی پێویستدا ئاماژە دەنیرێت بۆ سەنتەرەكانی فریاگوزاری.


سیستمی دژە خلیسك لە رێگەوبانە سەختەكان و سەر بەفر و بەستەڵەك یەكێكی ترە لە داهێنانەكانی ئەم بەرهەمە نوێیە و پێش و دوای ئۆتۆمبێلەكە كامێرای بۆ دانراوە.
هیوندای Solaris، بزوێنەری بەنزینی 4 پستۆن بە قەبارەكانی 1.4 و 1.6 بۆ دانراوە كە توانای 100 و123 ئەسپیان هەیەو گێڕبۆكسی 5 نمرەیی و 6 نمرەییان بۆ دانراوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن